20/12/2020 967 جار خوێنراوەتەوە

رەنگی سەوز لە گۆشتی مریشک دا زەرەری هەیە؟

 

هەمیشە ژنان لە ماڵەوە توشی حاڵەتێک دەبن، کە دەبێتە هۆی سەرسوڕمانیان بە بینی رەنگی سەوز لە گۆشتی مریشکدا بە تایبەتی لە ناوچەی سنگدا، کەواتە هۆکاری دەرکەوتنی ئەم ڕەنگە سەوزە چییە؟

هۆکاری دەرکەوتنی ئەم رەنگە سەوزە دەگەڕێتەوە بۆ نەخۆشی سەوزبوونی ماسولکەکانی مریشک (deep pectoral myopathy _green muscle disease)
ئەم نەخۆشییە لەو مریشکانەدا دەردەکەوێت کە کێشی لەشیان لە ٣ کگم زۆرتر بێت، لە ئەنجامی ئەم کێشە زۆرەدا بە ناچاری پاڵ دەداتەوە و ناتوانێت بە پێوە بوەستێت، ئەمەش دەبێتە هۆی گەیشتنی ئۆکسجین بە بڕێکی زۆر کەم، وە نەگەیشتنی بە هیچ شێوەیەک بۆ ئەم ناوچەیە کە دەبێتە هۆی تێکچوون و مردنی خانەکانی ناو ماسولکە شانەکان تا سەوزبوونی رەنگەکەی.

لە بەرئەوە ئاگاداربن، ئەو بەشە سەوزەی گۆشتەکە لێ بکەنەوە، وە هەموو بەشەکانی تری گۆشتی مریشکەکە نۆش بکەن و شیاوە بۆ خواردن..

د. بێستون ئەبو بەکر جەعفەر ـ پزیشکی ڤێتێرنەری ـ سیدسادق

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • پێش 3 هەفتە

    جو بایدن بە دەست شێرپەنجەوە دەناڵێنێت و بۆ ئێسكەكانی تەشەنەی سەندووە

  • پێش 4 هەفتە

    ژمارەی تووشبووانی ئیبۆلا لە كۆنگۆ چوار هەزار كەسى تێپەڕاند

  • 20/06/2026

    "مێشوولە لەڕێگەی بۆنی جەستە و هەناسەوە قوربانییەكانی هەڵدەبژێرێت"

  • 23/05/2026

    بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسی ئیبۆلا لە كۆنگۆ گەیشتووەتە ئاستێكی مەترسیدار

  • 10/05/2026

    تەندروستی جیهانی: ڤایرۆسی هانتا مەترسى کەمى هەیە و هاوشێوەى كۆرۆنا نییە

  • 09/05/2026

    ئیسپانیا گەشتیارانی كەشتییەكی تووشبوو بە ڤایرۆسی هانتا كەرەنتینە دەكات

  • 09/05/2026

    ڤایرۆسی هانتا کە تائێستا پێكوتەی نییە، لەسەر كەشتییەكی گەشتیارى هۆڵەندی دەرکەوتووە

  • 28/03/2026

    جۆرێكی نوێی ئەنسۆلین کە هەفتەى جارێک بەکاردەهێنرێت دەخرێتە بازاڕەوە

سەرەتا