17/12/2020
2190 جار خوێنراوەتەوە
لاهور شێخ جەنگی: دەبێت مەلەفی شکستخواردوی نەوتی هەرێم ڕادەستی بەغدا بکرێت
پهیام
لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆكی یەكێتی رایگهیاند: دەبێت مەلەفی شکستخواردوی نەوتی هەرێم ڕادەستی بەغدا بکرێت و لەبەرامبەردا بەغدا شایستە داراییەکانی هەرێم دابین بکات.
لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆكی یەكێتی، سهردانی كهسوكاری شههیدان و بریندارانی خۆپیشاندانهكانی ئهم مانگهی كردوو رایگهیاند "لەکاتی ئەو ڕوداوە نەخوازراوانەدا لە بەغدا بوین بۆ زەمینەسازیی و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵ لە سەر بنەمای یاسا و دەستور، چونکە پێمان وایە کلیلی چارەسەرکردنی کێشەکانمان لە بەغدایە، لەهەوڵەکانیشمان بەردەوام دەبین بۆ چارەسەرکردنی یەکجاری کێشەکان لە پێناو دابینکردنی ژیان و ئارامی بۆ میللەتەکەمان، دەبێت لەو پێناوەشدا هەموان هاوکار و پشتیوانیی یەکتر بین و کۆتایی بە کێشە و ململانێ سیاسییەکان بهێنین."
هەروەها لاهور شێخ جەنگی جەختی كردۆتەوە كە "دەبێت حکومەتی هەرێم خۆی بە بەرپرسیار بزانێت لە ئاست چارەسەرکردنی کێشەکان، لە دابینکردنی ژیان و گوزەرانێکی باشترو شایستە بۆ هاوڵاتییان، دەبێت مەلەفی شکستخواردوی نەوتی هەرێم ڕادەستی بەغدا بکرێت و لەبەرامبەردا بەغدا شایستە داراییەکانی هەرێم دابین بکات."
وتوشیەتی"ناکرێت چیتر فرۆشتنی نەوت ببێتە مایەی نەهامەتی و قەرزاریی، هاوڵاتییانی ئەم هەرێمە شایستەی ئەوەن کە لە ژێر چەتری داهات و سامانی وڵاتەکەیان ژیانێکی ئارام بەسەر ببەن، چیتر میللەتەکەمان باجی عینادیی سیاسی نەدات، دەبێت بیرمان لای بەرژەوەندیی گشتیی بێت. با هەمو دەست بخەینە ناودەستی یەکتر بۆ ڕێگرتن لە زیاتر برسیبونی خەڵك بۆ ڕێگرتن لە بێ موچەیی."
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە