16/12/2020 829 جار خوێنراوەتەوە

دۆڵوجا...مێرگێكی تری نیشتیمان

په‌یام

گوندى دۆڵوجاى خواروو لە شارۆچكەى نازميە لە شارى دێرسمی باكوری كوردستان، كە بە جوانى مێژوويى و سروشتى ناسراوە، لە هەر وەرزێكدا بە سروشتێكى جياواز سەردانكاران بۆخۆى رادەكێشێت.

نازميە، كە يەكێكە لەو شارۆچكانەى كە خاوەنى بەرزترين ئاستە لە رووى دەرياوە، بە تاڤگەكان و ژيانى كێوى و بيناسازى دێرين كە خانووەكانى گوندى لێدروستكراوە جوانييەك پێشكەش دەكات كە شايەنى بينينە.

گوندى دۆڵوجا، كە نزيكەى ١٦ كيلۆمەتر لە ناوەندى شارۆچكەكەوە دوورە و بە كانياوە گەرمەكانى ناسراوە، لە ئێستادا لە كۆتا رۆژەكانى پايزدايە.

گوندەكە كە زۆر بەكەمى بەفرى لێدەبارێت و لە رووى ژيانى كێويدا خاوەن گرنگييەكى گەورەيە و نيشتيمانى ئاژەڵى كێوى دەگمەنى وەكو بزنى كێوى و وشەق، جگە لەوە بەهۆى وشكبوونى كەنارى بەنداوى پەمبەليك ژمارەيەك زۆر لە باڵندەى كۆچەرى وەكو حاجى لەقلەق، مراوى، ماسيگرە و فلامينگۆ لێى دەژين.

دوورگەى كەر، لە گوندەكە بە شێوەيەكى گشتى لە پێش رۆژهەڵاتن يان لە كاتى نيوەڕۆدا ئەو رەنگدانەوانەى كە لە دەرياچەى بەنداوەكە دەدات، دەبێتە جێگەى سەرنجى سروشت دۆست و فۆتۆگرافەران.

مەحموود بۆزتاش، كە يەكێكە لە دانيشتوانى گوندەكە، بە پەيامنێرى ئاژانسى ئانادۆڵوى راگەياند كە گوندەكە هەر وەرز جوانييەكى جياوازى هەيە.

بۆزتاش، ئاماژەى بەوەش كرد كە گوندەكە لە رووى ژيانى كێويدا خاوەنى شوێنێكى تايبەتە و گوتى، "ئەم گوندە، شوێنى حەوانەوە بۆ ورچ، بزنە كێوى، گورگ، وەشەق و چەندين جۆر ئاژەڵى كێوى دابيندەكات. جگە لەوە بەهۆى وشكبوونى كەنارى بەنداوى گوندەكە زوو زوو دەبێتە نيشتيمانى باڵندە كۆچەرييەكانى وەكو فلامينگۆ، ماسيگرە، حاجى لەقلەق، مراوى كێوى و چەندين جۆر باڵندەى ديكە"

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • پێش 3 هەفتە

    بەوێنە.. بەهۆی دابەزینی ئاستی ئاو لە بەنداوی موسڵ؛ گۆڕێکی کۆن دەرکەوتەوە

  • پێش 4 هەفتە

    چەند دیمەنێک لە ئاگرە گەورەکەى سنوورى هەڵەبجە

  • 08/08/2025

    سێ خوشک لە ناو دۆخی جەنگدا لە غەززە قورئانی پیرۆزیان لەبەرکرد

  • 01/08/2025

    چواردەیەمین ئاهەنگی ساڵانەى دەزگای نوری حیکمە لە سلێمانی بەڕێوەچوو

  • 27/07/2025

    بەوێنە: بارهەڵگریى هاوکارییە مرۆییەکان چوونە نێو غەززەوە

  • 20/07/2025

    کارەکانی کۆنگرەی پێنجەمی کۆمەڵی دادگەری لە دووەم ڕۆژیدا بەردەوامە

  • 19/07/2025

    وێنه‌.. ئاماده‌كارییه‌كان به‌رده‌وامه‌و دوو كاتژمێری دیكه‌، كۆنگره‌ی پێنجه‌می كۆمه‌ڵی دادگه‌ری ده‌ستپێده‌كات

  • 01/07/2025

    وێنە.. بە هۆی هێرشی سوپای زایۆنییەوە ٢٠ هاووڵاتی شەهید بوون

سەرەتا