پێش 3 هەفتە 213 جار خوێنراوەتەوە

چۆن گەشە بە زیرەکی مندالەکەت دەدەیت؟

په‌یام

شیلان حه‌مه‌ - ڕاوێژكاری تایبه‌تی خێزانی

توێژینەوەیەک ئەنجام درا لەلایەن دکتۆر (بەرناردو لیسا هورت)دەڵێت:
پێدانی شیری سروشتی بە منداڵ کاریگەری زۆری هەیە لەسەر گەشەی مێشک و زیرەکی منداڵ لە ئاستی تاکی و کۆمەڵایەتی وە زیادکردنی بەرهەمی توانایی بەدەست هێنانی زانین لای منداڵەکە.

چۆن زیرەکی مندالەکەت دەدۆزیتەوە؟
• منداڵ لەتەمەنی ٢ساڵیدا دەتوانێت پەیوەندی دروست بکات لە نێوان وێنە و ناوەکاندا لە ڕێگای پیشاندانی هەندێک میوە و سەوزە و دوبارە کردنەوەی لەگەل منداڵەکە.
• قسە کردن لەگەڵ منداڵ و ئاڕاستە کردنی وەک: داواکردن لێی کە هەندێک شتی ئاسانت بۆ بهێنێت.
• کاریگەری مۆسیقا لەسەر منداڵ و چۆنێتی جوڵانی دەست و قاچەکانی دەبێتە هۆی گەشەکردنی لێهاتووی پەیوەندی دروستکردن لەگەڵ چواردەوری.
نیشانەکانی زیرەکی منداڵ:
• بە پرسیار لێکردن لە منداڵەکە و وەڵامدانەوەی ڕاستەوخۆی منداڵەکە.
• داوای لێدەکەیت باسی شتەکانی چواردەووری خۆیت بۆ بکات بۆ نمونە: چەند یاریت هەیە؟ جلەکانت چەند ڕەنگن؟
• حەزی دەبێت بۆ ڕەنگەکان و یاریان پێدەکات
• قسە زۆر دەکات و زمانی جەستە بەکار دەهێنێت وەک: دەست و چاو و قاچ دەجوڵێنێت.
• حەزی لە وەرزشکردن دەبێت
• لاسایی گەورەکان دەکەنەوە کە ئەمەش نیشانەی زیرەکیە
• توانای جیاکردنەوەی کاتە خۆش و ناخۆشەکانی هەیە و هەست بە خۆشەویستی بەرامبەرەکەی دەکات
• دەست بە گریان دەکات کاتێک هەست دەکات دایک و باوکی لێی توڕەن
• هەوڵدەدات حەقی خۆی بکاتەوە لە کاتی شەڕکردندا بە تایبەت لە تەمەنی ١ساڵیدا هەستی پێدەکەیت

 

ئەو خواردنانەی زیرەکی منداڵ زیاد دەکات:
١-شیر و بەرهەمەکانی
٢-هێلکە
٣-گۆشتی سوور
٤-میوە، بەتایبەت هەنار و شوتی
٦-خورما
٧-هەنگوین
٨-پاقلەی گەنمەشامی

حه‌وت ڕێگا بۆ بەهێزکردنی زیرەکی منداڵەکەت:
١- توێژینەوەیەک ئەنجام درا لە ئەمەریکا لەسەر کاریگەری قسە کردن لەناو خێزاندا، دەرکەوت ئەو خێزانانەی قسە لەگەڵ منداڵەکانیان دەکەن زیرەکیان زۆر زیاترە لە منداڵی ئەو خێزانانەی کە کەم دوون و دوورە پەرێزن.
٢- خوێندنەوەی چیرۆک و کتێب و سەیرکردنی فلیم کارتۆن و باسکردنی بۆ ئەوەی منداڵەکە تێبگات، ئەمەش وادەکات زیرەکی و وشەکاری و بینینی بەهێز دەبێت
٣- بەکار‌هێنانی ژمارە بە شێوازی یاری کردن لەگەڵ منداڵەکەت لە ڕێگەی بەکار‌هێنانی پەنجەکان یان تۆپ وە فێرکردنی نیشانەی کۆکردنەوە و لێدەرکردن.
٤- یارمەتی دانی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی بۆ نموونە شاردنەوەی یاریەکی خۆی لە شوێنێکی فراواندا گەڕان بەدوایدا و بۆت بدۆزێتەوە.
٥- خوێندنەوەی چیرۆک لەگەڵ منداڵەکەت و فێرکردنی دەست خستنە سەر وشەکان
٦- ئەنجامدانی وەرزشکردن ، ئەمەش وادەکات خۆشەویستی لەنێوان دایک و باوک و منداڵەکەدا دروست دەبێت و مێشک و لاشەی بەهێز دەبێت.
٧- نوستنی تەندروست، واتا پێویستە منداڵ لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا بخەوێت و دواکەوتنی یەک کاتژمێر دەبێتە هۆی دواکەوتنی یەک ساڵ لە گەشەکردنی جەستەیی و زیرەکی.

لەکۆتایدا خێزان گەورەترین کاریگەری هەیە لەسەر زیرەکی منداڵ بەتایبەت لە قۆناغی پێش چونە خوێندنگە، بۆیە دایک و باوکانی بەڕێز پێویستە چاودێری ئەو قۆناغەی منداڵ زۆر هەستیارانە بکەن و ژینگەیەکی خێزانی ئارام و تەندرووست بونیاد بنێن بۆ منداڵەکانیان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڕێجیم کردن پێویستی به‌ یارمه‌تی ئه‌ندامانی خێزان هه‌یه‌:

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    شەرمنی منداڵ نەخۆشییە یاخود نا؟

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    دیارده‌ی زمانگرتن له‌منداڵاندا، هۆكار و چاره‌سه‌ر

  • پێش 2 هەفتە

    خۆراكی دایك رۆڵی هه‌یه‌ له‌ دیاریكردنی ره‌گه‌زی منداڵ

  • پێش 2 هەفتە

    چۆن مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ نه‌وه‌ی به‌كارهێنه‌ری ته‌كنه‌لۆژیا بكه‌ین؟

  • پێش 3 هەفتە

    ‎ئه‌گه‌ر مناڵه‌که‌ت خواردن نه‌خوات چی ده‌که‌یت؟

  • پێش 3 هەفتە

    چۆن گەشە بە زیرەکی مندالەکەت دەدەیت؟

  • پێش 3 هەفتە

    زانیاری گرنگ دەربارەی شیرپێدانی سروشتی

سەرەتا