11/12/2020 532 جار خوێنراوەتەوە

له‌ چه‌ندین ناوچه‌ی هه‌رێم خۆپیشاندان به‌ڕێوه‌چوو و گرژی و ئاڵۆزی لێكه‌وته‌وه‌

په‌یام

لە سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەكانی گەرمیان و ڕاپەڕین خۆپیشاندان بەڕێوەچوو، لە چەندین ناوچەش گرژی و توندوتیژی دروست بوو.

پاش ئەوەی دوێنێ لە سلێمانی بانگەشە كرا بۆ خۆپیشاندان لە بەردەم ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، لە شەوی رابردووەوە هێزێكی گەورە لە ناو شاری سلێمانی بڵاوەیان پێكراوە، ئەمڕۆش لە كاتژمێر یەك و نیو خۆپیشاندان بە شێوەیەكی بەرفراوان دەستی پێكرد، كە خۆپیشاندەران لە مووچە خۆران و جەماوەری ناڕازی شاری سلێمانی پێكهاتبوون. 

لە بەرانبەردا هێزە ئەمنییەكانیش هەوڵیاندا بە گوللەی پلاستیكی و گازی فرمێسك رێژ رێگری بكەن لە بەڕێوە چوونی خۆپیشاندان، بەو هۆیەوە گرژی دروست بوو و دەیان كەس لە خۆپیشاندەران بەهۆی غازی فرمێسك رێژ تووشی تەنگەنەفەسی بوون.

لە كەلاریش بە هەمان شێوە خۆپیشاندانێكی بەرفراوان بەڕێوە چوو، هێزە ئەمنییەكان پەلاماری خۆپیشاندەرانیاندا و بە زەبری هێز و گازی فرمێسك رێژ بڵاوەیان پێكردن، هەروەها لە رانیەش بە هەمان شێوە هێزە ئەمنییەكان رووبەڕووی خۆپیشاندانەران بوونەوە رێگریان كرد خۆپیشاندانی ئاشتیانە بكەن.

ماوەی هەفتەیەكە لە هەرێمی كوردستان ناڕەزایەتی بەرفراوان سەری هەڵداوە و تا ئێستا نزیكەی 10 خۆپیشاندەر كوژراون و هەروەها بەدەیانی دیكەش بریندار بوون، هەروەها هەڵمەتێكی بەرفراوانی دەستگیر كردن بەڕێوە دەچێت و سەدان كەس دەستگیر كراون كە هەندێك لە دەستگیر كراوان لە زۆنگی پارتیدان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    پەرلەمانتارێكی (دەمپارتی) گومان دەخاتە سەر دوو ئەندامی شاندی ئیمڕاڵی

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا لە باكووری كوردستان حەوت كەس گیانیان لەدەست دا

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    كەشناسیی عێراق: لە ئێوارەی ئەمڕۆوە پێشبینی بارانی بەخوڕ و لافاو دەكرێت

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەهۆی پشێویی چەكداری لە بازگەی بانی مەقانی چەمچەماڵ ئاستەنگى هاتوچۆ دروستبوو

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    پارتی و یەكێتی بە دوو ئاڕاستەی جیاواز دەچنەوە بەغداد

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی نزیكەی 15 ملیار دینار كەمیكردووە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    پێشبینی كەشناسی بۆ كەشوهەوای 48 کاتژمێرى داهاتووى شارەکانى هەرێم

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    عومەر گوڵپی لەبارەی دۆخی مامۆستا كر-ێكــ**ــارە.وە نامەیەك ئاڕاستەی كونسوڵی ئیتاڵیا دەكات

سەرەتا