11/12/2020 1535 جار خوێنراوەتەوە

پاش دەستگیركردنیان بۆ ماوەی یەك كاتژمێر، تیمی په‌یام له‌ گه‌رمیان ئازادكران

په‌یام

تیمی پەیام لە گەرمیان دوای دەستگیركردنیان بۆ ماوەی كاتژمێرێك، ئازادكران.

تیمی كەناڵی ئاسمانیی پەیام لە كەلار لەكاتی ڕووماڵی خۆپیشاندانەكان هێرشكرایە سەریان و دەستگیر كران.

تیمی ڕۆژنامەوانیی پەیام لە كەلار كە لە هاوار محەمەدی پەیامنێر و ئاكۆ جومعەی وێنەگر پێكهاتوون، لە كاتی ئەركی ئاسایی خۆیاندا و ڕووماڵكردنی خۆپیشاندانەكانی ئەمڕۆی كەلار لەلایەن هیزێكی پۆلیسەوە دەستگیرا بەسەر كەلوپەلە ڕۆژنامەوانییەكانیاندا، دواتر میمۆرییەكانیان برد بۆ ئەوەی فۆڕماتی بكەن و داوایان لە تیمی پەیام كرد كە چاوەڕوان بن تا میۆمرییەكانیان وەربگرنەوە.

لە كاتێكدا تیمەكەی پەیام چاوەڕێی وەرگرتنەوەی كەلوپەلە ڕۆژنامەوانییەكانیان بوون، لەلایەن هیزەكانی پۆلیسەوە دەستگیركران، دواتریش ئاسایشی گشتی كەلار هاوار محەمەدی پەیامنێر و ئاكۆ جومعەی كامێرامانیان بردە لای خۆیان و دەستگیریان كردن.

پاش مانەوەیان بۆ ماوەی یەك كاتژمیر لە زیندانی ئاسایش بۆ ماوەی یەك كاتژمێر تیمی ڕۆژنامەوانی پەیام ئازادكران، بەڵام كەلوپەلە ڕۆژنامەوانییەكانیان پێ نەدرایەوە.

ئەمەو پێشتر لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە لە كاتی هێرشكردنە سەر خۆپیشاندەران هاوار محەمەدی پەیامنێر پەیام كەوتە بەر پەلاماری ‌هێزە ئەمنییەكان و ئازار بە شانی گەشت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    بە نووسراوی فەرمی داوای بەشەنەوتی سلێمانی و هەڵەبجە لە بەغداد دەکرێت

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    هاوڵاتییان: نەوتی هەرێم بە ئێمە ناكڕدرێت و بۆ دەرەوە هەرزانفرۆش دەكرێت

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    دانەغاز: لەئێستادا ناتوانرێت هیچ بڕە غازێك بەرهەم بهێنرێت

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    لێدوانەكانی بەرپرسان واقیعی چەندین ساڵەی دووئیدارەییان لە هەرێم سەلماند

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    شەش هەزار بەرمیل نەوتی سپی ڕۆژانە لە هەرێم چارەنووسی نادیارە

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    چارەنووسی نزیكەی سێ هەزار ژن و كچ و منداڵی ئێزدی بەنادیاری ماوەتەوە

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    قەحتان وەنداوی بە پارێزگاری نوێی كەركووك هەڵبژێردرا

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    موچەی مامۆستایانی گرێبەست سبەینێ دابەشدەکرێت

سەرەتا