11/12/2020
859 جار خوێنراوەتەوە
خۆپیشاندانه‌كان له سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و چه‌ند قه‌زا و ناحیه‌یه‌كی دیكه ده‌ستیپێكرده‌وه
په‌یام
خۆپیشاندانه‌كان له سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و چه‌ند قه‌زا و ناحیه‌یه‌كی دیكه ده‌ستیپێكرده‌وه.
له شاری سلێمانی پاش ئه‌وه‌ی ڕێكخه‌رانی خۆپیشاندانه‌كه ده‌ستگیركران، هاوڵاتییان به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی خۆپیشاندان چوونه‌ته نزیك بینای پارێزگا، به‌ڵام هێزه ئه‌منییه‌كان تا ئێستاش به گازی فرمێسك‌ڕێژ و فیشه‌ك له هه‌وڵی بڵاوه‌پێكردنی خۆپیشانده‌راندان و خۆپیشانده‌رانیش ده‌یانه‌وێ بچنه به‌رده‌م بینای پارێزگای شاره‌كه.
به‌هۆی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌وه چه‌ندین خۆپیشانده‌ر تووشی ته‌نگه‌نه‌فه‌سی و ڕاونان بوونه‌ته‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه له هه‌ڵه‌بجه و ڕانیه و كه‌لار و پیره‌مه‌گروون و ده‌ربه‌ندیخان و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە