پێش 3 هەفتە 291 جار خوێنراوەتەوە

نەخۆشی داخورانی ئەژنۆ- سەوەفانی ئەژنۆ

په‌یام

‎نەخۆشی سەوەفانی ئەژنۆ یەكێكە لە بەربڵاوترین نەخۆشیە ڕوماتیزمیەكان ، وە باشترین شت لە چارەسەری ئەم نەخۆشیەدا گۆڕینی هەندێ خوو و شێوازی ژیانی توشبووەكەیە ، لەخوارەوە گرنگترین ئامۆژگاریەكانن كە پێویستە كەسی توشبوو بە نەخۆشی سەوەفانی ئەژنۆ پابەند بێت پێیەوە.

1-  كەمكردنەوەی كێشی لەش زۆگرنگە بەشێوەیەكی هەموو كەمكردنەوەی ١ كیلۆغرام لە كێشی لەش بە گشتی بە ئەندازەی ٤ كیلۆ غرام كێش لەسەر جومگەی ئەژنۆ كەم دەكاتەوە 

٢-  وەرزش كردن بە شێوەیەكی ڕێك و پێك یارمەتیدەرە بۆ كەمكردنەوەی كێشی لەش و بەهێزكردنی ماسولكەكەنی قاچ ، بەمەش ئازاری ئەژنۆكانی كەم دەبێتەوە . بەڵام پێویستە كەسی توشبوو جۆی بپارێزێت لەو یاریانەی بەرزكردنەوەی قورسایی  و بەركەوتنی تێدایە وەكو ڕاكردن و تۆپانێ و بازدان .

٣-  جۆپاراستن لە بە پێوە وەستان بۆ ماوەیەكی درێژ ، پێویستە توشبوو ماوە بە ماوە دابنیشێت تاوەكو جومكەی ئەژنۆكانی هیلاك نەبن.

٤-  خۆپاراستن لە سەركەوتن و دابەزین بە قاڵدرمە وهەوراز و نشێویدا دا بۆ ماوەیەكی درێژ.

٥-  دوركەوتنەوە لە دانیشتن لەسەر زەوی بە هەمو شێوەكانیەوە بە گشتی و بە شێوەی چوارمەشقی و هەڵچیچكان بە تایبەتی بۆ كەمكردنەوەی لێكخشانی كڕكڕاگەی ئەژنۆكان، بۆیە پێویستە توشبوو بۆ دانیشتن. و نان خواردن و نوێژ كورسی بەكار بهێنێت ، وە بۆ چونە سەر ئاو كورسی یا تەوالێتی عەربی بەكار بهێنێت ، وە بۆ خەوتن. قەلەوێرە یان بێد بەكار بهێنێت .

٦-  بەكارهێنانی پێڵاوی نەرم و توبی بەریەككەوتن و پاڵەپەستۆ لە نێوان كڕكڕاگەكانی ئەژنۆی كەم دەكاتەوە.

چارەسەری دەرمانی :

١-  بكارهێنانی دەرمانی دژە هەوكردن و دژە ئازار كە یارمەتی نەخۆش دەدەن بەبێ ئازار كاروباری ڕۆژانەی ئەنجام. بدات ، پێویستە پزیشكی پسپۆڕی ئەو بوارە جۆری ئەو دەرمانەت بۆ دیاری بكات چونكە بەكارهێنانی ئەو دەرمانانە بەبێ ڕاوێژی پزیشك لەوانەیە ببێتە هۆی زیان. گەیاندن. بە هەندێ ئەندامی تری جەستە .

٢-  بەكار هێنانی دەرزی دژە هەوكردنی ستیڕۆیدی بۆ هەندێ حاڵەت كە ئیلتیهابێكی زۆر لەناو جومگەكەدا بوونی هەبێت .

٣-  بەكارهێنانی دەرزی لینجی بۆ جومگە زۆر بەسودە بۆ هەندێ حاڵەتی سەوەفان كە پزیشكی پسپۆڕ دیاری دەكات ، ئەم. دەرمانە لێكخشانی نێوان كڕكڕاگەكانی ئەژنۆ كەم. داكەتەوە بۆ ماوەیەكی باش وە هەروەها دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی خێرایی داخورانی جومگەكان. 

٤-  بەكار هێنانی دەرزی پلازمای خوێن كە بەشێوەیەكی تایبەت ئامادە دەكرێت ، ئەم جۆرە دەرزییە لە خوێنی كەسی توشبوو ئامادە دەكرێت بەبێ بەكار هێنانی دەرمانی كیمیایی و یارمەتیدەر دەبێت بۆ چاكبونەوەی بەشێكی داخورانی جومگەكان 

٥-  لە كۆتاییدا گەر كەسی توشبوو لە قۆناغی پێشكەوتووی داخورانی جومگەی ئەژنۆدا بوو وە هیچ سودێكی لەو چارەسەرانەی سەرەوە نەبینی پەنا دەبرێتە بەر نەشتەرگەری گۆڕینی جومگەكان .

دكتور عمر ملا أحمد وجاخي 
پسپۆڕی نەخۆشیەكانی ئێسك و جومگە و فەقەرات و ڕوماتیزم و پێكانە وەرزشیەكان




لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    نیشانه‌كانی به‌ردی گورچیله‌

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    خواردنی گۆشتی سوور ئه‌م زیانانه‌شی هه‌یه‌

  • پێش 2 هەفتە

    سكچوون و جۆره‌كانی و هۆكاره‌كانی توشبوون

  • پێش 2 هەفتە

    دووكەڵی جگەرە شێرپەنجەی ئەندامەكانی سەر و مل مەترسیدارتر دەكات

  • پێش 2 هەفتە

    ئایا تۆ ئه‌م گرنگییەی شیردانی سروشتی ده‌زانیت بۆ خانمی شیرده‌ر؟

  • پێش 2 هەفتە

    ئه‌م ڕێنماییانه‌ جێبه‌جێبكه‌ و خۆت له‌ نه‌خۆشییه‌كانی كۆڵۆن بپارێزه‌

  • پێش 2 هەفتە

    ئه‌و منداڵانه‌ی ژه‌می به‌یانی ناخۆن، مه‌ترسی گه‌وره‌ له‌سه‌ر دڵ و بۆری خوێنه‌كانیان هه‌یه‌

  • پێش 2 هەفتە

    سه‌رئێشه‌ی سترێس یان سه‌رئێشه‌ی دڵه‌ڕاوکێ

سەرەتا