03/12/2020
258 جار خوێنراوەتەوە
ئه‌مساڵ؛ حكومه‌ت ته‌نها 5 موچه‌ی دابه‌شكرد؛ ئه‌ویش به لێبڕینه‌وه
حكومه‌تی هه‌رێم (كابینه‌ی نۆ) له‌مساڵدا ته‌نها پێنج موچه‌ی دابه‌شكرد؛ ئه‌ویش به لێبڕینه‌وه، هه‌روه‌ها موچه‌ی پێنج مانگیشی به ته‌واوه‌تی دابه‌شنه‌كردووه‌و موچه‌ی مانگه‌كانی 11ـو 12ـیش دابه‌شناكات.
وەزارەتی دارایی هەرێم خشتەی دابەشكردنی مووچەی مانگی 10ی بە لێبڕینی 21% بڵاوكردەوەو بەپێی خشتەكەش ئه‌مرۆ مووچەی وەزارەتی تەندروستی دابەشدەكرێت.
بڕیارە ئەمڕۆ 3ی 12ی 2020 دابەشكردنی مووچەی مانگی 10ی فەرمانبەرانی بە لێبڕینی 21%ەوە دەستپێبكات.
دابەشكردنی مووچەی مانگی 10ی فەرمانبەران لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە لەكاتێكدایە كە لەساڵی 2020دا تەنها چوار مووچەی دابەشكردوەو ئەمەش پێنجەم مووچەیە كە چواریان بەلێبڕینی 21%و 18%ەوە بووەو كۆی مووچەی مانگەكانی (8،7،6،5،4)ی فەرمانبەرانیش بەبڕیاری حكومەت نادرێت و داوای له به‌غدا كردووه له ئه‌ستۆی بگرێت.
هه‌روه‌ها موچه‌ی مانگه‌كانی 11ـو 12ـیش له‌مساڵدا دابه‌شناكات، دیاریش نییه دابه‌شی ده‌كات یان وه‌ك پێنج مانگه‌كه‌ی تری ئه‌مساڵ له ئه‌ستۆی خۆی لایده‌بات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە