02/12/2020
438 جار خوێنراوەتەوە
په‌ڕله‌مانتارانی گروپی 15: ده‌نگی خۆپیشانده‌ران ده‌گه‌یه‌نینه ناوه‌نده سیاسی و دیبلۆماسییه‌كانی دنیا
په‌یام
پەرلەمانتارانی گروپی ۱٥ ی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق راگه‌یه‌نراوێك له‌سه‌ر خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌مرۆی پارێزگای سلێمانی بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌و رایده‌گه‌یه‌نن، پشتیوانی تەواوی خۆپیشاندەرانی هەرێم دەکەین و دەنگیان دەگەیەنینە هەموو ناوەندە سیاسیی و دبلۆماسیی و ئیعلامییەکانی دونیا.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێن، بەردەوامی سیاسەتی تاڵانی داهاتەکانی هەرێم و درێژەدان بە شێوازە شکست خواردوەکانی حوکمڕانی وایکردوە کە چیتر خەڵکی کوردستان لە توانایدا نەمێنێ تەحەمولی ئەو هەمو بەدکاریی و گەندەڵیی و تاڵانییە بکا.
په‌ڕله‌مانتاره‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شده‌كه‌ن، لە بەرنامەی کاری دانیشتنەکانی داهاتوی پەرلەمانی عێراق و لیژنە پەیوەندیدارەکانیدا هەمو هەوڵێک بۆ جێکەوتنی داوای خۆپیشاندەرانی هەرێم دەخەینە گەڕ.
هه‌روه‌ها راشیده‌گه‌یه‌نن، بە هێزە ئەمنیەکانی هەرێمیش دەڵێین پێویستە لەبری پەلاماردانی خۆپیشاندەران ئەرکی نیشتیمانیی خۆتان جێبەجێ بکەن و ژیان و سەلامەتی خۆپیشاندەران بپارێزن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە