02/12/2020
492 جار خوێنراوەتەوە
پهڕلهمانتاره ناڕازییهكانی پهڕلهمانی كوردستان پشتیوانی له خۆپیشاندهران دهكهن
پەرلەمانتارانی ناڕازیی لە پەرلەمانی کوردستان راگەیاندراوێک بڵاودهكهنهوهو وێڕای پشتیوانیکردن لە خۆپیشاندهرانی سلێمانی، جەختدەکەینەوە لەسەر ئەوەی ژیان و گوزەرانی خەڵک لەوپەڕی خراپیدایە و بەم شێوازە لە حوکمڕانیی، قەیرانەکان قوڵتر دەبنەوەو هاونیشتمانیانیش زیاتر باجەکەی دەدەن.
پهڕلهمانتاره ناڕازییهكان داوادهكهن حكومهتی ههرێم ڕێککەوتن لەگەڵ حکومەتی عێراقیی دا بكات و رۆژانە ٢٥٠ ھەزار بەرمیل نەوت و نیوەی داھاتەکانی ناوخۆ و خاڵە سنورییەکان ڕادەستی بەغداد بکات و لە بەرانبەریشدا حکومەتی عیراقیی موچە و شایستە داراییەکانی هەرێم بنێرێت.
لە پەرلەمانتارانی ناڕازییەوە
ئێمەی پەرلەمانتارانی نارازیی لە پەرلەمانی کوردستان، سەرەرای پشتیوانیکردنمان لە ناڕازییە رەواکانی شەقام و بەشداریکردنی بەردەوامی نوینەرانمان لەنێو خۆپیشانداران دا بۆ هێنانەدیی مافە رەواکانیان، جەختدەکەینەوە لەسەر ئەوەی ژیان و گوزەرانی خەڵک لەوپەڕی خراپیدایە و بەم شێوازە لە حوکمڕانیی، قەیرانەکان قوڵتر دەبنەوە و هاونیشتمانیانیش زیاتر باجەکەی دەدەن. بۆیە پێداگریی دەکەین لەسەر گرتنەبەری ئەم هەنگاوە خێرایانە:
یەکەم/ ڕێککەوتن لەگەڵ حکومەتی عێراقیی دا. حکومەتی ھەرێم بە کرداریی بچێتە ژێر باری رێکەوتن و رۆژانە ٢٥٠ ھەزار بەرمیل نەوت و نیوەی داھاتەکانی ناوخۆ و خاڵە سنورییەکان ڕادەستی بەغداد بکات و لە بەرانبەریشدا حکومەتی عیراقیی موچە و شایستە داراییەکانی هەرێم بنێرێت.
دووەم/ دەستبەجێ حکومەتی هەرێم قاچاخچێتیی بەرپرسە دەسەڵاتدارەکان لە خاڵە سنورییەکان دا کۆنترۆڵ بکات و ئەو بڕیارانەیشی بۆ چاکسازیی لە داھاتی خاڵە سنوریەکاندا دراون، جێبەجێبکرێن.
سێیەم/ پێداچونەوەی تەواو بە دۆسێی نەوتدا بکرێت و کۆتایی بەو گەندەڵیی و بەفیڕۆدانە بهێنرێت کە لەم دۆسێیەدا ھەیە.
هۆشداریش دەدەین، ئەگەر ئەم سێ ھەنگاوە نەگیرێنە بەر، ھەرێمی کوردستان لە ساڵی ٢٠٢١دا، دوچاری قەیرانێکی گەورەتری ئابوریی دەبێتەوە.
پەرلەمانتارانی ناڕازیی لە پەرلەمانی کوردستان
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە