02/12/2020 328 جار خوێنراوەتەوە

کۆنتی داوایەک ئاڕاستەی یاریزانەکانی دەکات

پەیام سپۆڕت - بڕیار تەها

ئانتۆنیۆ کۆنتی ڕاهێنەری یانەی ئینتەرمیلانی ئیتاڵیا جگە لەوەی ستاشی ئاستی یاریزانەکانی دەکات، لە هەمانکاتیشدا داوا لە یاریزانەکانی دەکات زیاتر هەست بە بەرپرسیارێتی بکەن.

پاش بردنەوەیان لە گلادباخ لە لێدوانێکدا کە ڕۆژنامەی سکای سپۆرتی ئیتاڵی بڵاوکردۆتەوە کۆنتی دەڵێت: گڵادباخ چ لە خولی ئەڵمانی چ لە یانە پاڵەوانەکان ئاستێکی بەرزی نیشانداوە و پێشەنگی کۆمەڵەکەی گرتووە، ئێمەش تا ئێستا دەرفەتی گەیشتمان بە قۆناغی داهاتوو ماوە و بۆ ئەوەش سوپاسی یاریزانەکان دەکەم.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ڕاهێنەرەکەی نێرازۆری پەیامێکی ئاڕاستەی یاریزانەکانی کرد و وتی: ئەوەی من لە یاریزانەکانی داوا دەکەم ئەوەیە زیاتر هەست بە بەرپرسیاتێتی بکەن، ئەگەر هەموو یاریزانەکان هەست بە بەرپرسیارێتی بکەن زیاتر هەوڵی بردنەوە دەدەین، بەم جۆرەش وەک یانەیەکی یەکگرتوو دەردەکەوین و هەموومان بە یەک ئاڕاستە کار دەکەین.

لە کۆتایشدا کۆنتی باسی لەوە کرد، لە نێوان گێمەکاندا شیکاریان بۆ هەڵەکانی گێمی یەکەم کردووە، بەڵام لە کاتی پشوودا یاریزان پێویستی بە پاڵپشتییە و منیش پێـم وتن پێویستە زیاتر خۆتان ماندوو بکەن و بە زووترین کات هەوڵی بردنەوە بدەن و منیش دڵخۆشم لەبەر ئەوەی لە گێمی دووەمدا خۆمان سەلماند.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    دادگای فەرەنسا دۆسیەی سکاڵاکەی مباپێ دژی پاریس سانجێرمان دادەخات

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    بایرن میونخ مووچەی ئۆڵیسێ هاوشێوەی کەین و موسیالا لێدەکات

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    نەشتەرگەری بۆ یاریزانێکی ڕیاڵ مەدرید ئەنجامدرا و ماوەیەکی درێژ دادەبڕێت

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    توخێل وردەکاریی شەڕەدەنووکی بێلینگهام و کوکوریا ئاشکرا دەکات

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    مۆرینیۆ لە پێناو ڕیاڵ مەدرید ڕاهێنەرایەتی هەڵبژاردەیەکی ڕەتکردووەتەوە

  • پێش 2 هەفتە

    قسەکانی مۆرینیۆ لە ژووری جلگۆڕین دوای شکستی دێربی دزەی کردووە

  • پێش 2 هەفتە

    ئینریکی هەڵەیەکی خۆی بۆ ڕوون بووەتەوە و یاسایەک دەگۆڕێت

  • پێش 3 هەفتە

    سەرۆکی پێشووی ئینتەر: مێسی ئۆفەرێکی 500 ملیۆن یۆرۆیی ڕەتکردەوە

سەرەتا