01/12/2020
438 جار خوێنراوەتەوە
كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو كۆبوونه‌وه‌و رۆڵی په‌ڕله‌مانتاره ناڕازییه‌كانیان به‌رزنرخاند
په‌یام
مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی له مه‌كته‌بی تایبه‌تی خۆی له‌شاری هه‌ولێر پێشوازیی له وه‌فدێكی ئه‌نجوومه‌نی جێبه‌جێكردنی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا وێڕای جه‌خت كردنه‌وه له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیی توندوتۆڵی برایانه و زیاتر هه‌ماهه‌نگیی و هاوكاریی، باس له‌بارودۆخی ئێستای كوردستان و هه‌بوونی ته‌نگه‌ژه و قه‌یرانه‌كان و هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌ریان كرا.
هاوكات باس له هه‌ڵوێستی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی و یه‌كگرتووی ئیسلامیی له‌ڕابردوودا كرا بۆ خزمه‌تی هاوڵاتییانی كوردستان.
هه‌روه‌ها هه‌ماهه‌نگیی و هه‌ڵوێستی بوێرانه‌ی فراكسیۆنی هه‌ردوولا له كوردستان و عێراق بۆ پرسه چاره‌نووسساز و گرنگه‌كان، كه په‌رۆشیی و به‌رگریی كردنی ماف خوراوی هاوڵاتییانه، به‌رز نرخێندرا و پشتیوانی خۆیان بۆ فراكسیۆنه‌كان ده‌ربڕین كه توانیویانه نوێنه‌رێكی ڕاسته‌قینه‌ی میلله‌ت و جه‌ماوه‌ر بن و خه‌مخۆری هه‌موو لایه‌كبن.
هه‌رله‌كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا ده‌ستخۆشیی له هه‌موو ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مان و فراكسیۆنانه‌ی په‌رله‌مان كرا كه به‌شداریی هه‌وڵه چاكسازییه‌كانن و شان به‌شانی ئۆپۆزسیۆن ڕۆڵی ئیجابییان خۆیان ده‌نوێنن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە