01/12/2020
317 جار خوێنراوەتەوە
مه‌كته‌بی ئه‌میری كۆمه‌ڵ پیرۆزبایی له ساڵیادی دامه‌زراندنی په‌یام ده‌كات
په‌یام
مه‌كته‌بی ئه‌میری کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان به‌بۆنه‌ی ساڵیادی دامه‌زراندنی كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام پیرۆزبایی له به‌ڕێوه‌به‌رو كارمه‌ندانی كه‌ناڵی ئاسمانیی (په‌یام)ی زمانحاڵی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی ده‌كات
بسم الله الرحمن الرحیم
به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌رو كارمه‌ندانی كه‌ناڵی ئاسمانیی (په‌یام)ی زمانحاڵی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی
السلام علیكم
بەبۆنەی تێپه‌ڕبوونی دوانزەیه‌مین ساڵیادی دامەزراندنی کەناڵه‌كه‌مان، كه‌ناڵی ئاسمانیی (پەیام) وێڕای پیرۆزبایی‌و ده‌ستخۆشییه‌كی گه‌رم، هیوای سه‌ركه‌وتنی زیاتر‌و به‌رده‌وامیی بۆ به‌ڕێوه‌به‌رو لێپرسراو و ته‌واوی ستاف‌و كارمه‌ندانی كه‌ناڵه‌كه ده‌خوازین، سه‌رباری چه‌ندین قۆناغی دژواری سیاسیی‌و ئابووریی، به‌شانازییه‌وه ده‌ڵێین: وه‌ك یه‌كه‌مین كه‌ناڵی ئیسلامیی كوردیی، خزمه‌تی به‌رچاو و گه‌وره‌تان له‌بواری میدیاییدا كردوه‌و، توانیوتانه به‌هه‌مان گڕو تینی ڕۆژانی خه‌بات له‌بواری ڕاگه‌یاندندا شه‌و و ڕۆژ بخه‌نه‌سه‌ر یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن به‌جوانترین شێوه ئه‌ركی خۆتان راپه‌ڕێنن‌و.
كه‌ناڵی په‌یام، په‌یامێكی ڕوون‌و ڕاستگۆیانه‌یه له پێناو خزمه‌تكردنی بواری میدیاوكه‌لتووری ئاینیی‌و نه‌ته‌وه‌ییمان‌و، زیاتر قووڵكردنه‌وه‌ی گیانی برایه‌تیی‌و ته‌بایی‌و پێكه‌وه ژیانه له‌ناوچه‌كه‌دا به‌گشتیی.
جارێكی دیكه پیرۆزبێت (12)یه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی كه‌ناڵی ئاسمانیی (په‌یام)و هیوای به‌رده‌وامیی‌و سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌خوازین..
مه‌كته‌بی ئه‌میری کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە