01/12/2020 392 جار خوێنراوەتەوە

قوباد تاڵه‌بانی: به‌م نزیكانه‌ شاندی‌ هه‌رێم سه‌ردانی‌ به‌غدا ده‌كات


جێگری‌ سه‌رۆكی‌ حكوومه‌تی‌ هه‌رێم ڕایگه‌یاند: به‌م نزیكانه‌ شاندی‌ هه‌رێم سه‌ردانی‌ به‌غدا ده‌كات.

به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌ی رۆژنامه‌وانیی قوباد تاڵه‌بانی، له‌ كۆبوونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ جێمز كلیڤه‌لی، وه‌زیری‌ ده‌وڵه‌تی‌ به‌ریتانیا بۆ كاروباری‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕاست و باكووری‌ ئه‌فریقا، جێگری‌ سه‌رۆكی‌ حكوومه‌تی‌ هه‌رێم ڕایگه‌یاندووه‌ "بڕیاریان داوه‌ به‌م نزیكانه‌ شاندی حكومه‌تی هه‌رێم سه‌ردانی به‌غدا بكات".
له‌ باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غداش، قوباد تاڵه‌بانی ئاماژه‌ی به‌ هه‌ڵوێستی حكوومه‌تی هه‌رێمداوه‌ كه‌ ئاماده‌یه‌ به‌ به‌پێی ده‌ستوور هه‌موو كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدراڵ چاره‌سه‌ر بكات.
لای‌ خۆیشیه‌وه‌ وه‌زیری ده‌وڵه‌تی به‌ریتانیا، هۆشداریی‌ داوه‌ كه‌ "چاره‌سه‌رنه‌كردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌بێته‌ هۆی ناسه‌قامگیری له‌ هه‌موو عێراق و ناوچه‌كه‌". جه‌ختیشی كردووه‌ته‌وه‌ "نابێت پرسی بوودجه‌ و مووچه‌ی هه‌رێم له‌ به‌غدا به‌ سیاسیی بكرێت ".

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    كەشناسی: بەهۆی ئەو پێشبینییانەی بۆ باران دەكرێت لەماوەی داهاتوودا، مەترسی وشكەساڵی دەڕەوێتەوە

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    پارێزگاری هه‌ولێر به‌ وه‌كاله‌ت: تاوانبارانی ڕووداوی سه‌روپێخانه‌كه‌ بەزووترین کات دەستگیر دەکرێن

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    دژی كه‌می كاره‌با خۆپیشاندان له‌ گوندی كلكه‌سماق درووستبوو و ڕێگای سه‌ره‌كی سلێمانی - كۆیه‌ یان داخست

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئه‌حمه‌دی حاجی ڕه‌شید: تا ئێستا زیاتر له‌ ملیارێك و 100 ملیۆن دینارم گه‌ڕاندۆته‌وه‌ بۆ حیزب

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    كه‌شناسی: بارانبارین به‌رده‌وام ده‌بێت

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    هه‌ولێر.. به‌هۆی ئه‌وه‌ی پێیان وتوون نان نه‌ماوه‌، چه‌ند كه‌سێك ده‌ستڕێژی گوللـه‌ له‌ چێشتخانه‌یه‌ك‌ ده‌كه‌ن

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    له‌ هه‌ولێر تۆمه‌تبارێك ده‌ستگیركرا كه‌ نووشته‌ و جادووی بۆ خه‌ڵك ده‌كرد

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    كونسوڵخانه‌ی‌‌ چین 300 هه‌زار ماسك ده‌داته‌ خوێندكارانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا

سەرەتا