01/12/2020
1886 جار خوێنراوەتەوە
سبه‌ینێ خۆپیشاندان له سلێمانییه‌وه ده‌ستپێده‌كاته‌وه
بڕیاره سبه‌ینێ چوارشه‌ممه كاتژمێر ده‌ی سه‌رله‌به‌یانی مامۆستایانی ناڕازی له‌به‌رده‌م باخی گشتی سلێمانی خۆپیشاندانێكی جه‌ماوه‌ری ڕێكبخه‌ن به‌مه‌به‌ستی گه‌یاندنی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانیان به‌لایه‌نی ده‌سه‌ڵات
مامۆستایانی ناڕازی داوا له‌سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كانی دیكه‌ش ده‌كه‌ن به‌شدار بن له‌خۆپیشاندانه‌كه‌دا، چونكه ده‌ڵێن "ته‌نها مامۆستا نیه ماف خوراوه به‌ڵكو سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كان له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه مافه‌كانیان زه‌وتكراوه، پێویسته ده‌سه‌ڵات وه‌ڵامی داواكاری موچه‌خۆران بداته‌وه، به‌پێچه‌وانه درێژه به‌بایكۆت ده‌ده‌ن".
بڕیاره له كه‌ركووكیش مامۆستایانی خوێندنی كوردی كاتژمێر نۆی سبه‌ینێ بۆ داواكردنی گوازستنه‌وه‌ی ڕاژه‌ی مووچه‌كانیان بۆ سه‌ر به‌غدا له‌به‌رده‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی كه‌ركووك گردبوونه‌وه ئه‌نجام بده‌ن...
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە