01/12/2020
306 جار خوێنراوەتەوە
په‌یام ده‌روازه‌یه‌كی فراوانی بێسانسۆری بۆ ته‌واوی چین و توێژه‌كان كرده‌وه
ئه‌مڕۆ 12 ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زراندنی كه‌ناڵی ئاسمانیی په‌یامدا تێده‌په‌ڕێت و كه‌ناڵه‌كه پێده‌نێته ساڵی 13 هه‌مینی ته‌مه‌نیه‌وه.
ڕۆژی یه‌كی 12ی 2008، كه‌ناڵی ئاسمانیی په‌یام وه‌ك میدیایه‌كی به‌رپرسیار ده‌ستی به په‌خشی ئاسایی خۆی كرد، ئه‌م كه‌ناڵه بۆ یه‌كه‌مجار ده‌روازه‌یه‌كی فراوانی بێ سانسۆری به ڕووی رۆژنامه‌نووسان و رۆشنبیران و هاولاَتیانی كوردستاندا كرده‌وه.
وه‌ك ڕۆژنامه‌وانان و میدیاكاران ئاماده‌ی پێ ده‌كه‌ن، بۆ یه‌كه‌مجار كه‌ناڵی ئاسمانیی په‌یام وه‌ك میدیایه‌ك توانی ئه‌ركی ده‌سه‌لاَتی چواره‌م له به‌رانبه‌ر حكومه‌ت و ده‌وڵه‌تداری جێبه‌جێ بكات، چاودێریی وردی كاره‌كانی حكومه‌ت بكا و به‌زمانی ره‌خنه له‌به‌رژه‌وه‌ندی گشتی قسه له‌سه‌ر سه‌راپای ده‌سه‌لاَتی یاسایی و جێبه‌جێكاری و دادوه‌ریی هه‌رێمی كوردستان بكات.
دوای 12 ساڵ له خزمه‌ت، به دروشمی ڕاستی و ڕاشكاوی، كه‌ناڵی ئاسمانیی په‌یام به‌رده‌وامه له په‌خشی هه‌واڵ و به‌رنامه‌كانی، هه‌مان كات له ئێستادا په‌یام سه‌رباری كه‌میی توانای دارایی و مرۆیی، وه‌ك مینبه‌رێكی گه‌یاندنی ده‌نگ و داوای ڕه‌وای هاوڵاتیان له‌كاردایه و تا ئاستێكی زۆر باش جێگه‌ی متمانه‌ی هاوڵاتی و كوردستانییانی سته‌ملێكراوه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە