01/12/2020 285 جار خوێنراوەتەوە

په‌ڕله‌مانتاره‌ ناڕازییه‌كانی په‌ڕله‌مانی كوردستان هۆشداری به‌ سه‌رۆكایه‌تی په‌ڕله‌مان ده‌ده‌ن


په‌یام

په‌ڕله‌مانتاره‌ ناڕازییه‌كانی په‌ڕله‌مانی كوردستان راگه‌یه‌نراوێك له‌سه‌ر دواخستنی دانیشتنی سبه‌ی په‌ڕله‌مانی كوردستان بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌و رایده‌گه‌یه‌نن، ناكرێت په‌ڕله‌مانی كوردستان خه‌مسارد بێت له‌ به‌ستنی دانیشتنی په‌ڕله‌مانی بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسی موچه‌ی موچه‌خۆرانی كوردستان.



گەیاندراوێک لە پەرلەمانتارە ناڕازییەکانی کورستان-ەوە

ئێمەی ئەندامانی ناڕازیی لە پەرلەمانی کوردستان، کە لە دانیشتنەکەی رۆژی ٣٠/ ١١/ ٢٠٢٠دا، هەڵوێستمان دەربڕیی و پێداگریمان کرد لەسەر بانگێشتکردنی حکومەت بۆ پەرلەمان و چارەسەرکردنی کێشەی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، دژی بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی کۆبونەوەکەی سبەینێی پەرلەمان-ین، کە دەبو حکومەت بهێنرێتە پەرلەمان و پرسی چارەسەرکردنی موچە و ناکۆکیی هەرێم و بەغداد لەسەر نەوت و داهاتی خاڵە سنورییەکان یەکلابکرانایەتەوە، بۆ ئەوەی چیتر هاونیشتمانیان و موچەخۆران نەکرێنە قوربانیی سیاسەتی چەوتی حکومەتی هەرێم.

ئێمەی ناڕازیی لە پەرلەمان، بەڵێن بە خەڵکی جوامێری کورستان دەدەین کە سورین لەسەر هەڵوێستەکانمان و داکۆکیکردن لە مافە رەواکانیان و هۆشداریش دەدەینە دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان، کە ناکرێت چیتر خەمساردبێت لە ئەنجامدانی دانیشتنی پەرلەمان بۆ چارەسەرکردنی پرسی موچە و تەرخانکردنی دانیشتنەکانی پەرلەمان بۆ بابەتی لابەلا، بە پێچەوانەوە هەمو رێگایەکی یاسایی و ناڕەزایی پەرلەمانیی و مەدەنیی دەگرینە بەر و بۆ داهاتویش، هەمو ئەگەرەکان لەبەردەممان دا کراوە دەبن.

پەرلەمانتارانی ناڕازیی لە پەرلەمانی کوردستان
١/ ١٢/ ٢٠٢٠  

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    كەشناسی: بەهۆی ئەو پێشبینییانەی بۆ باران دەكرێت لەماوەی داهاتوودا، مەترسی وشكەساڵی دەڕەوێتەوە

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    پارێزگاری هه‌ولێر به‌ وه‌كاله‌ت: تاوانبارانی ڕووداوی سه‌روپێخانه‌كه‌ بەزووترین کات دەستگیر دەکرێن

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    دژی كه‌می كاره‌با خۆپیشاندان له‌ گوندی كلكه‌سماق درووستبوو و ڕێگای سه‌ره‌كی سلێمانی - كۆیه‌ یان داخست

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئه‌حمه‌دی حاجی ڕه‌شید: تا ئێستا زیاتر له‌ ملیارێك و 100 ملیۆن دینارم گه‌ڕاندۆته‌وه‌ بۆ حیزب

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    كه‌شناسی: بارانبارین به‌رده‌وام ده‌بێت

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    هه‌ولێر.. به‌هۆی ئه‌وه‌ی پێیان وتوون نان نه‌ماوه‌، چه‌ند كه‌سێك ده‌ستڕێژی گوللـه‌ له‌ چێشتخانه‌یه‌ك‌ ده‌كه‌ن

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    له‌ هه‌ولێر تۆمه‌تبارێك ده‌ستگیركرا كه‌ نووشته‌ و جادووی بۆ خه‌ڵك ده‌كرد

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    كونسوڵخانه‌ی‌‌ چین 300 هه‌زار ماسك ده‌داته‌ خوێندكارانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا

سەرەتا