01/12/2020
246 جار خوێنراوەتەوە
فراكسیۆنی گۆڕان: چوونە حكومەت بەمانای بێدەنگبوون لە قوت و موچە و گەندەڵی نایەت
پهیام
فراكسیۆنی گۆڕان له پهرلهمانی كوردستان بهیاننامهیهكی پێنج خاڵی
لهژێر ناوی " وەڵامێك بۆ سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی
كوردستان " بڵاو كردهوه و ڕایدهگهیهنن، چوونە حكومەت بەمانای بێدەنگبوون لە قوت و موچە و گەندەڵی نایەت.
له بهیاننامهكهی فراكسیۆنی گۆڕاندا هاتووه،" بزوتنەوەی گۆڕان تەنھا و تەنھا بەمەبەستی چاكسازی و ڕاستكردنەوەی باری
لاسەنگی دارایی و شەفافیەت لە داھات و بنەبڕكردنی گەندەڵی و قاچاخچێتی ڕێكەوتنی ئەنجامداوە
و بەشداری لەحكومەت كردووە".
دهقی بهیاننامهكه:
وەڵامێك بۆ سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی
كوردستان
دوێنێ دەرئەنجامی كۆبونەوەی پەرلەمانی كوردستان
كە ئاڵۆزی لێكەوتەوە ، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی وەك جۆرێك لە ھەڕەشە ڕایگەیاند كە
داوا لە حزبەكەی دەكات بە رێككەوتنی لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕان بچێتەوە.
ئێمە لێرەوە ڕایدەگەیەنین:
١- بزوتنەوەی گۆڕان
تەنھا و تەنھا بەمەبەستی چاكسازی و ڕاستكردنەوەی باری لاسەنگی دارایی و شەفافیەت لە
داھات و بنەبڕكردنی گەندەڵی و قاچاخچێتی ڕێكەوتنی ئەنجامداوە و بەشداری لەحكومەت
كردووە.
٢-لە دروستبوونی ئەم حكومەتەوە ، بزوتنەوەی گۆڕان پشوودرێژانە شانی داوەتەبەر
ھەموو ئەو نەھامەتییانەی كە حوكمڕانی كوردی لە دوای ڕاپەڕینەوە بەرھەمی ھێناوە ، ھەموو
ئەوەش لەپێناو چاکسازی ومانەوەی قەوارەی ھەرێم و دوبارەنەبوونەوەی ئەزمونی دووئیدارەیی
بووە.
٣- ھەرچی پۆستی بزوتنەوەی گۆڕان ھەیە لە حكومەتدا ، مافی خۆیەتی نەك تەنھا
وەك پشكی حزبیی ، بەڵكو گەر وەك ھاوڵاتیش كە ژمارەی ڕاستەقینەی زۆر زیاترە لەوەی كە
لەئەنجامی ھەڵبژاردنەكان ڕاگەیەنراوە ، بزوتنەوەی گۆڕان لەپێناو مانەوەی ھەرێمدا بە
٪١٢ی پۆستەكان ڕازی بووە كە خودی سەرۆكی فراكسیۆنی پارتیش دەزانێت چی دزی و ساختەكارییەك
لە ھەڵبژاردنەكاندا ئەنجامدراوە.
٤- لێرەوە بێمنەتانە ڕایدەگەیەنین فەرموون وەك فراكسیۆنی پارتی كۆی بەرنامەی
حكومەتی پێكھێنراو لە پارتی و یەكێتی و گۆڕان بھێننە سەر مێزی گفتوگۆ و با لە پەرلەماندا
شەفافانە بۆ ڕای گشی ڕایبگەیەنین و بزانین چەند خاڵ لەو كارنامەیە بۆ بەرژەوەندی خەڵك
جێبەجێ كراوە و كێ لایەنی كەمتەرخەم بووە؟.
٥- لە كۆتاییدا پێویستە ئەو ڕاستییەی حوكمڕانی بە بیر سەرۆكی فراكسیۆنی
پارتی بھێنینەوە كە حوكمڕانی ئامانج لێی خزمەتكردنی خەڵكە ، چوونە حكومەت بەمانای
بێدەنگبوون لە قوت و موچە و گەندەڵی نایەت ، بەتایبەت كە ئەركی سەرەکی پەرلەمان
چاودێریكردنی حكومەت و لێپرسینەوەیە لێی وەك لە ڕێكەوتنی پێكھێنانی كابینەكەشدا
ھاتوە ، تەنانەت كە ئەگەر پارتی بە تەنھا حكومەتی پێكبھێنایە ، بۆیە بە بەشداری لە
حكومەت ، گۆڕان دەستەمۆ نابێت.
فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە