01/12/2020 313 جار خوێنراوەتەوە

" ژیان هیچ نییە جگە لە سەرکێشی و ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگاری "

پەیام سپۆڕت - بڕیار تەها
زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچی سویدی گەڕانەوەی بۆ میلان بە سەرکێشییەکی گەورە ناو دەبات و هاوکات ڕایدەگەیەنێت، هەموو جارێک کە دەچێتە یاریگاوە هاوشێوەی ئەو منداڵەیە کە بۆ یەکەمجار شیرینی دەخوات.

 
لە میانی دیدارێکی لەگەل پێگەی فەڕمی یوفا، زڵاتان باسی لەوە کرد، یەکەم پرسیاری پاش گەڕانەوەی بۆ میلان لێی دەکرێت ئەوەیە، ئەو یاریزانانەی گەڕاونەتەوە ڕۆسۆنێری نەیانتوانییووە هەمان ئەو ئاستە پێشکەش بکەن کە سەرەتا پێشکەشیان کردووە، منیش پێم وتون، هەرگیز ئەو تامەزرۆییەم لەدەست نەداوە کە دەتوانم ئەنجامی بدەم و سارد نابمەوە.

لە درێژەی قسەکانیدا ئیبراهیمۆڤیچ وتی: هەموو جارێک کە دەچمە یاریگاوە هاوشێوەی ئەو منداڵەم کە بۆ یەکەمجار شیرینی دەخوات، هەست دەکەم تۆپی پێ هاوڕێیەکی زۆر باشی منە و دەمەوێت بە درێژایی ژیانم لەگەڵم بمێنێتەوە.

لە کۆتایی قسەکانیدا زڵاتان سەبارەت بە گەڕانەوەی بۆ میلان دەڵێت: ژیان هیچ نییە جگە لە سەرکێشی، گەڕانەوەشم بۆ ئەیسی میلان سەرکێشی و ئاڵنگارییەکی گەورەیە و هەوڵ دەدەم گۆڕانکاری لە عەقڵییەتی میلان و یاریزانەکانیدا دروست بکەم.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • پێش 4 هەفتە

    ڤینیسیۆس یاریزانێکی بەرشەلۆنە و یاریزانێکی لیڤەرپووڵ وەک دوو نزیکترین هاوڕێی ئاشکرا دەکات

  • 10/02/2026

    پەیوەندیکردنی هێرشبەرێکی گەورە بە بەرشەلۆنەوە یەکلا کرایەوە

  • 09/02/2026

    دەیڤد ئانچلۆتی هۆکاری سەرکەوتوو نەبوونی ئالۆنسۆ ئاشکرا دەکات

  • 08/02/2026

    مانەوەی دیبالا لە ڕۆما پەیوەستە بە مەرجێکی قورسەوە

  • 07/02/2026

    ڕیاڵ مەدرید دەیەوێت مێژوو دژی بەرشەلۆنە دووبارە بکاتەوە

  • 05/02/2026

    سەرۆکی ئەتلەتیکۆ مەدرید چارەنووسی سیمۆنی یەکلا کردەوە

  • 03/02/2026

    هۆکاری ئەنجامنەدانی گرێبەست لە لایەن ڕیاڵ مەدریدەوە ئاشکرا دەبێت

  • 31/01/2026

    دادگا داوایەکی ڕیاڵ مەدریدی ڕەت کردەوە و لاپۆرتاش هاتە دەنگ

سەرەتا