01/12/2020 515 جار خوێنراوەتەوە

هەرێمی کوردستان.. ئەمڕۆ بڕیار لەبارەی پرۆسەی خوێندن دەدرێت


ئەمڕۆ لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتی وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان، رێبەر ئەحمەد کۆدەبێتەوە و بڕیاری نوێ لەبارەی پرۆسەی خوێندن دەردەکات.
لە کۆبوونەوەکەدا هەریەک لە وەزیری تەندروستی، وەزیری پەروەردە، وەزیری خوێندنی باڵا و پارێزگارەکانی هەرێمی کوردستان تیایدا بەشدار دەبن و راپۆرتی نوێی وەزارەتی تەندروستی لەبارەی دۆخی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان دەخرێتە روو, لەسەر بنەمای ئەو راپۆرتەش بڕیاری نوێ لەبارەی رێکارەکانی خۆپارێزی و پرۆسەی خوێندن لە هەرێمی کوردستان دەدرێت.
 وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان، سامان بەرزنجی رایگەیاند "کۆبوونەوەکە کاتژمێر دوو دەستپێدەکات و هەڵسەنگاندن بۆ دۆخی تەندروستی و رێکارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکەین. لە کۆبوونەوەکەشدا راپۆرتی خۆمان دەربارەی دۆخی ئێستای بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان دەخەینە روو و لە راپۆرتەکەشدا، هەروەها راوبۆچوونی وەزارەتی تەندروستی و پێشنیازەکانمان بۆ رێکاری نوێی خۆپارێزی دەخەینە روو".

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    كشانەوەی هاوپەیمانان هەرێمی كوردستان دەخاتە بەردەم چارەنووسێكی نادیار

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    كەركووك.. بەهۆی بڕینی بەشە گازیان شۆفێرانی ئامێرەكانی بیناسازی گردبوونەوە

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەو هاووڵاتیەی چاوێكی لەدەستدا: پەنجەمۆرم بۆ سڕكردن كردووە نەك بۆئەوەی پزیشك هەڵە بكات

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    كۆلێژەكانی خانەقین دەبنە زانكۆیەكی سەربەخۆ و سەر بە عێراق دەبن

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    مەسرور بارزانی كشانەوەی ئەمریكا بە "شەرمهێنەر و نەنگی" ناوزەد دەكات

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    هه‌رێمی كوردستان.. خزمەتگوزارییەکانی ھاتووچۆ بە دیجیتاڵی دەکرێن

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    هۆشداریی لە لەنێوچوونی یەكجاری كەرتی پەلەوەر دەدرێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    خاوەن موەلیدەكانی كەركووك بۆ دابینكردنی گازوایل گردبوونەوە

سەرەتا