01/12/2020
536 جار خوێنراوەتەوە
ڕێکخراوی قوتابیانی کوردستان: ڕۆڵی کەناڵی ئاسمانی پەیام لە گرنگیدان بە کەرتی پەروەردە و فێرکردن بەرز دەنرخێنین
پهیام
رێكخراوی قوتابیانی كوردستان بهبۆنهی ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی ئاسمانی پهیام پیرۆزبای له كارمهندو رۆژنامهنووسانی كهناڵهكه دهكات.
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبان
بەڕیزان کەناڵی ئاسمانی پەیام
بابەت: پیرۆزبایی
بەبۆنەی دوانزەهەمین ساڵیادی دامەزراندنی کەناڵی ئاسمانیی پەیام وەک یەکەمین کەناڵی ئاسمانیی ئیسلامیی کوردی، گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان و ئەندامانمان ئاڕاستەی بەڕێوەبەر سەرجەم کارمەند و ڕۆژنامەنوسانتان دەکەین.
ئێمە لە ڕێکخراوی قوتابیانی کوردستان ڕۆڵی کەناڵی ئاسمانی پەیام لە گرنگیدان بە کەرتی پەروەردە و فێرکردن بەرز دەنرخێنین، وە شاهیدی دەدەین کە بەردەوام لە بەرەی داکۆکی کردن لە مافی ڕەواوی قوتابیاندا بوون، لە بەرنامە و هەواڵەکانتان گوزارشتتان لە خەمی قوڵی قوتابیان کردووە بەسەرجەم ئاستەکانیانەوە.
هاوکات لەم یادەدا جێی خۆیەتی سوپاسی تایبەتتان ئاڕاستە بکەین، لە پای هاوکاری و هەماهەنگی و ڕووماڵتان بۆ کار و چالاکییەکانی ڕێکخراوەکەمان، کە بەردەوام سەکۆیەکی گەورە و گرنگ و کاریگەر بوون و لە ڕێی ئێوەوە پەیام و دیدی خۆمان بە قوتابیان گەیاندووە، کە بێگومان هاوکارییەکانتان جێگای ڕێز و پێزانینی سکرتێر و مەکتەبی سکرتاریەت و سەرجەم ئەندامانمانە لە ناوەند و لقەکان.
دووبارە ساڵیادی دامەزراندنی کەناڵی ئاسمانیی پەیام پیرۆزبێت
ڕێکخراوی قوتابیانی کوردستان
مەکتەبی سکرتاریەت
١/١٢/٢٠٢٠
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە