01/12/2020 358 جار خوێنراوەتەوە

كه‌ركوك.. سەرجەم کەمپەکانی ئاوارەکان داخران

په‌یام

وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق، ئیڤان فایق رایگەیاند کە دوای گەڕانەوەی دوا کاروانی ئاوارەکان لە کەمپی لەیلان لە پارێزگای کەرکووک بۆ زێدی خۆیان، سەرجەم کەمپەکانی ئاوارەکان لەو پارێزگایە داخراون.

وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، ئیڤان فایق باسی لەوە کردووە کە وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران بە ھەماھەنگی لەگەڵ دیوانی پارێزگای کەرکووک و دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان، کەمپی لەیلان-ی لە پارێزگای کەرکووک داخستووە، ئەوەیش دوای ئەوەی دوا کاروانی ئاوارەکان کە ژمارەیان ١٨٠ خێزان بوون و لە کەمپی لەیلان نیشتەجێبوون، گەڕانەوە زێدی خۆیان.

لە راگەیەنراوێکدا ھاتووە "لەئێستادا ھیچ ئاوارەیەک لە پارێزگای کەرکووک نەماوە و سەرجەم کەمپەکان لەو پارێزگایە داخراون".


بەھۆی ھێرش و پەلامارەکانی داعش بۆسەر بەشێک لە ناوچەکانی عێراق لە ھاوینی ٢٠١٤دا و ئۆپەراسیۆنی کۆنتڕۆڵکردنەوەی ئەو ناوچانەی کە رێکخراوەکە دەستی بەسەرداگرتبوو، نزیکەی پێنج ملیۆن و ٥٠٠ ھەزار عێراقی ئاوارەبوون کە بەشێکیان وەک پەنابەر روویان لە وڵاتانی دراوسێ و وڵاتانی ئەورووپا کردووە. 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 26 خولەک پێش ئێستا

    بەڵگەنامەیەكی نوێ بەقاچاخبردنی نەوت لە هەرێمەوە ئاشكرا دەكات

  • 42 خولەک پێش ئێستا

    دادگای فیدراڵی داوایەکی بۆ ڕاگرتنی كارەكانی پەرلەمانی کوردستان ڕەتکردەوە

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    بە نووسراوی فەرمی داوای بەشەنەوتی سلێمانی و هەڵەبجە لە بەغداد دەکرێت

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    هاوڵاتییان: نەوتی هەرێم بە ئێمە ناكڕدرێت و بۆ دەرەوە هەرزانفرۆش دەكرێت

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    دانەغاز: لەئێستادا ناتوانرێت هیچ بڕە غازێك بەرهەم بهێنرێت

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    لێدوانەكانی بەرپرسان واقیعی چەندین ساڵەی دووئیدارەییان لە هەرێم سەلماند

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    شەش هەزار بەرمیل نەوتی سپی ڕۆژانە لە هەرێم چارەنووسی نادیارە

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    چارەنووسی نزیكەی سێ هەزار ژن و كچ و منداڵی ئێزدی بەنادیاری ماوەتەوە

سەرەتا