01/12/2020 1039 جار خوێنراوەتەوە

کەناڵی ئاسمانیی پەیام پێدەنێتە ساڵی سێزدەهەمی تەمەنییەوە


پەیامی تۆڕی میدیایی کۆمەڵ لە ساڵیادی کەناڵی پەیام دا

ئەمڕو 1/12 کەناڵی ئاسمانیی پەیام پێدەنێتە ساڵی سێزدەهەمی تەمەنییەوەو دەروازەی ساڵێکی نوێ بۆ کارو خەبات و جیهادی میدیایی دەخاتە سەرپشت. 

کەناڵی پەیام وەک کەناڵێکی پابەند بە بنەما ئاینی و یاسایی و ئیتیکییەکان لەساتەوەختێکدا دەنگی هەڵبڕی و بڕیاری خزمەتی میدیایی لە گۆڕەپانی ڕاگەیاندنی کوردیدا دا کە میدیایی کوردی بۆشاییەکی بەرینی بۆ کارکردن بەو تایبەتمەندیانەوە تێدابوو.

تایبەتمەندییە باڵاکانی کەناڵی پەیام لە گەیاندنی زانیاری و سازکردنی پەیامە میدیاییەکانی نموونەیەکی شایستەو جوانی بەخشییە ڕەوشی کاری ڕاگەیاندنی کوردی لە ڕووی سیاسی و کۆمه‌ڵایەتی و ئاینی و فەرهەنگییەوە.

لەگەڵ هەموو ئەمەشدا کەناڵی پەیام دەنگۆیەکی بڵندو بە سەدای خەڵک و شەقام بووە بۆ گەیاندن و بەیانکردنی ڕای خەڵکی، لەم نێوەندەشدا  چەمکی میدیای بەرەی خەڵکی هێنایە ئاراو بووە هێزێکی لەبن نەهاتوو لە بەرەی خەڵکدا.

لەمڕۆدا کە کەناڵی پەیام دەچێتە نێو سێزدەهەمین ساڵی تەمەنی کارییەوە، وەک تۆڕی میدیایی کۆمەڵ پەیمانی پشتیوانی بەردەوام و بەهێز دەدەینە کارمەندان و دۆستان و بینەران، بەجۆرێک کە لەگەڵ ئەوەی توانای ئابووریمان زۆر سنوردارو کەمە، بەڵام لە بەردەوامی کاری میدیایی کەناڵی پەیام و بوێری و ئازایەتی لە پەیامسازیدا، ڕاستی و ڕاشکاوی لە گەیاندنی زانیاریەکان کۆڵ نەدەین و باشترو ئازایانەتر دەسپێکی کار لە ساڵی سێزدەهەمدا دەست پێبکەین.

هەربۆیە وێڕای پیرۆزباییمان لە کارمەندان و دۆستان و بینەرانی کەناڵی پەیام، دەستی ماندوبونی کارمەندان و هاوکارانی کەناڵی پەیام دەگوشین و سوپاسی بێپایانیان دەکەین و هیوای سەلامەتی و بەردەوامیان لەکارەکەیان بۆ دەخوازین.

خوای گەورە پشتیوان و هاوکاری هەمولایەک بێت

تۆڕی میدیایی کۆمەڵ
2020/12/1

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    كەركووك.. دەزگای بەخشین جلوبەرگی قوتابخانەی بەسەر 100 منداڵی بێباوك دابەشكرد

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    جووتیارانی هەڵەبجە و شارەزوور داوای ڕاگرتنی بەقاچاخهێنانی شووتی دەكەن

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    كوڕێك لە تەمەنی 12 ساڵیدا خەونەكەی بەدیهات و لە هەولێر چووە قوتابخانە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    قوتابییان و مامۆستایان هیواخوازن خوێندنی ئەمساڵ لە قەیرانەكانی ڕابردوو بەدوور بێت

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    گۆشتفرۆشێكی هەڵەبجە نرخی گۆشتی سوری بۆ 14 هەزار دینار دابەزاندووە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    دەزگای بەخشین پێداویستی خوێندنی بۆ 350 منداڵی بێباوك دابینكرد

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    بەپاساوی نەبوونی پارە ساڵێكە بەدووسایدكردنی ڕێگەی سلێمانی - قەرەداغ ڕاگیراوە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    كەركووك.. دژی ڕووخاندنی خانووەكانی گوندی عەلیاوا بۆ وەبەرهێنان گردبوونەوە كرا

سەرەتا