پێش 3 هەفتە 56 جار خوێنراوەتەوە

سه‌رۆكی‌ فراكسیۆنی‌ كۆمه‌ڵ پیرۆزبایی‌ له‌ رێكخراوی‌ خوشكانی‌ ئیسلامی‌ ده‌كات


په‌یام

سه‌رۆكی‌ فراكسیۆنی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ كوردستان له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان به‌بۆنه‌ی‌ ٢٧ ــەمین ساڵیادی دامەزراندنی ڕێکخراوی خوشکانی ئیسلامیی کوردستان په‌یامێكی‌ پیرۆزبایی‌ ئاراسته‌ی‌ ئه‌و رێكخراوه‌ ده‌كات و هیوای‌ به‌رده‌وامی‌ و سه‌ركه‌وتنیان بۆ ده‌خوازێت.


ده‌قی‌ په‌یامه‌كه‌...

بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان

بەڕێزان سکرتێرە و ئەندامانی سکرتاریەت و سەرجەم خوشکانمان لە ڕێکخراوی خوشکانی ئیسلامیی کوردستان 

٢٧ ــەمین ساڵیادی دامەزراندنی ڕێکخراوەکەتان پیرۆز دەکەم و هیوای سەرکەوتن و بەردەوامییتان لە خوای گەورە بۆ دەخوازم .

بەڕێزان .. ئێوە دەزانن ئەرکی ڕێکخراوە ئبسلامییەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی بەتایبەتی ئەوانەی لەبواری ئافرەتاندا کار و چالاکیی دەکەن، سەختە و کۆسپ و لەمپەری زۆری لە ڕێیە و گەیاندنی هیچ پەیامێکی پیرۆز و گەیشتن بە ئامانج، هەروا بە ئاسانی بەدینایەت .

گرنگە ئاستی هۆشیاریی ڕێکخراوەکەتان هێندە فراوان بکەن کە لە ئاستی گۆڕانکارییەکانی کۆمەڵگەکەی خۆتان بن، چونکە وەڵامی ساڵانێک لەمەوپێش ڕەنگە بۆ پرسیاری ئێستا نەخوا و تیماری کێشەکانی ئافرەتان نەکات .

گۆڕینی میکانیزمی کار و کرانەوەی زیاترتان بە ڕووی کۆمەڵگە و ژنانی کۆمەڵگەکەی خۆتان، برەودان بە تواناکانتان و ڕێگەدان بە هاتنە پێشەوەی توانا و عەقڵی نوێ، فەرسەخێک لە ئامانجەکانتان نزیکتان دەکاتەوە .

ئێمە شانازی بە ئێوەی بەڕێز و ڕێکخراوە سەنگینەکەتانەوە دەکەین و لە هیچ قۆناغێکدا لە برایانتان دانەبڕاون لەکار و خەبات بۆ بەرەوپێش بردنی زیاتری پرۆژە سیاسیی و ئیسلامییەکەی کۆمەڵی ئیسلامیی .

دووبارە پیرۆزباییتان لێدەکەم و لە خوای گەورە سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم 

عەبدولستار مەجید 
سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵ
لە پەرلەمانی کوردستان

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    مەڵبەندی سێی هەولێری كۆمەڵی ئیسلامی ئاهەنگی كۆتایی خولی نەوەكانی ئایندەی سازكرد

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌نجوومه‌نی سۆرانی كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی كۆتایی به‌ خولێكی په‌روه‌رده‌یی‌ هاوینه‌ هێنا

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌نجومه‌نی سیاسی كۆمه‌ڵ پێشوازی له‌ وه‌فدێكی ئه‌نجومه‌نی باڵای نه‌وه‌ی نوێ ده‌كات

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    وه‌فدێكی خۆبه‌ڕێوبه‌رێتی ڕۆژئاوای كوردستان سه‌ردانی ئه‌نجومه‌نی سیاسی كۆمه‌ڵی كرد

  • پێش 1 هەفتە

    مامۆستا عه‌لی باپیر وەڵامی چەند پرسیارێکی گرنگی تایبەت بەژیانی خۆی دەداته‌وه‌

  • پێش 2 هەفتە

    ئه‌میری كۆمه‌ڵ سه‌ره‌خۆشیی ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكی گشتیی هوداپار ده‌كات

  • پێش 2 هەفتە

    مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی كۆمه‌ڵ سه‌ردانی كه‌مپینی خاوه‌ن پێداویستییه‌ تایبه‌ته‌كانی كرد

  • پێش 2 هەفتە

    حاجیاوا.. ئاماده‌یی عه‌بدوڵای كوڕی عومه‌ر بڕوانامه‌ی به‌خشییه‌ 15 قوتابی

سەرەتا