پێش 3 هەفتە 101 جار خوێنراوەتەوە

زانیاری گرنگ دەربارەی شیرپێدانی سروشتی

په‌یام

پاش یەکەم شیرپێدان بەکۆرپەکەت دوو ڕێگا هەیە بۆپێدانی ژەمەکانی دواتر:
۱.  خشتەی کاتیی دیاریکراو : سەرەتا ۱ – ۳ کاتژمێرجارێک، پاشان بەپێی گەورەبونی تەمەنی مناڵەکە ژەمەکان تاڕادەیەک دورترئەکەونەوە.
۲ .خشتەی داواکاری مناڵ: ئەمەیان مناڵەکە خۆی داوا ئەکات کە چ کاتێک پێویستەشیری پێ بدرێت نەک بەپێی کاتێکی دیاری کراو. پێویستە دایکان هۆشیاربکرێنەوە لەوەی کەهەمووگریانێکی کۆرپەکە مەرج نیە بۆبرسێتی بێت.

دایک وکۆرپەکەی پێویستە لەنزیک یەکترەوە بخەون بەمەبەستی ئاسانکاری بۆشیرپێدان.

پێویستە ٦مانگی سەرەتا تەنها شیری خۆتی بدەیتێ و تەنانەت پێویست بەئاویش ناکات مەگەرلەمانگەزۆرگەرمەکاندا یاخود لەکاتی سکچون وڕشانەوە بۆڕێگری لە وشکبونەوەی جەستە لەلایەن پزیشکەوە بۆی دیاری بکرێت.

لەدەوروبەری تەمەنی ٦ مانگ شیری خۆت وخواردنی تەواوکەر( دەوڵەمەندبەئاسن وپێداویستە خۆراکیەکان)ی بدەرێ، لەدوای ۱ساڵ ئاساییە ئەگەرشیری خۆشت بخوات بەپێی خواستی خۆت و مناڵەکەت هیچ کێشەیەک نیە.

لەکاتی دەرچوون لەنەخۆشخانە پێویستە دەستبکرێت بەپێدانی قەترەی ڤیتامین D بەمناڵەکە لەڕێگەی دەمەوەو پاشان بەردەوام ڕۆژانە بیدرێتێ.

هەموو مناڵێک پێویستە لەلایەن پزیشکەوەببینرێتەوە لەماوەی ٤۸ – ۷۲ کاتژمێر دوای دەرچوون لەنەخۆشخانە بەمەبەستی هەڵسەنگاندی لەڕووی شیرخواردن ومیزوپیسی کردن ودۆخی هەناسەوچاودێری کردن وکێشانەوەی دوبارە.


دكتۆر تیشک محه‌مه‌د سه‌لام
پسپۆڕی نەخۆشیەکانی مناڵان

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڕێجیم کردن پێویستی به‌ یارمه‌تی ئه‌ندامانی خێزان هه‌یه‌:

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    شەرمنی منداڵ نەخۆشییە یاخود نا؟

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    دیارده‌ی زمانگرتن له‌منداڵاندا، هۆكار و چاره‌سه‌ر

  • پێش 2 هەفتە

    خۆراكی دایك رۆڵی هه‌یه‌ له‌ دیاریكردنی ره‌گه‌زی منداڵ

  • پێش 2 هەفتە

    چۆن مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ نه‌وه‌ی به‌كارهێنه‌ری ته‌كنه‌لۆژیا بكه‌ین؟

  • پێش 3 هەفتە

    ‎ئه‌گه‌ر مناڵه‌که‌ت خواردن نه‌خوات چی ده‌که‌یت؟

  • پێش 3 هەفتە

    چۆن گەشە بە زیرەکی مندالەکەت دەدەیت؟

  • پێش 3 هەفتە

    زانیاری گرنگ دەربارەی شیرپێدانی سروشتی

سەرەتا