30/11/2020 405 جار خوێنراوەتەوە

ئارتێتا: دەمزانی ڕۆژێک دێت دوور دەخرێمەوە

پەیام سپۆڕت - بڕیار تەها

میکێڵ ئارتێتای ئیسپانی سەبارەت بەو فشارەنەی لەسەری دروست بووە ڕایدەگەیەنێت، لەو ڕۆژەوەی ئەرکی ڕاهێنەرایەتی ئەرسیناڵی وەرگرتووە خۆی بۆ ئەوە ئامادە کردووە کە دووربخرێتەوە یان وازبهێنێت.

ئەرسیناڵ لەسەر یاریگای خۆی بەرانبەر وڵڤەرهامپیۆن شکستی هێنا و ئەنجامەکانی یانەکە لەو پەڕی خراپیدایە، دوای ئەو شکستەش لە لێدوانێکدا بۆ میدیاکان ئارتێتا وتی: ئەو ڕۆژەی بڕیارمدا ڕاهێنەرایەتی ئەرسیناڵ وەربگرم، دەمزانی و خۆم بۆ ئەوە ئامادەکرد بوو، ڕۆژێک دێت یان لە ئەرکەکەم دوور دەخرێمەوە یان خۆم دەستکاردەکێشمەوە و واز دەهێنم.

لە درێژەی قسەکانیدا ڕاهێنەرەکەی گەنەرز ئاماژەی بەوە کرد، لە بارەی دوورخستنەوەی هەست بە دوو دڵی ناکات، تاکە شتێک بۆی نیگەران و دوو دڵە ئەوەیە چۆن یانەکەی بگاتە باشترین ئەنجام و باشترین خزمەت بە یانەکەی پێشکەش بکات.

لە کۆتایی قسەکانیدا ئارتێتا وتی: دووبارەی دەکەمەوە لەو کاتەوەی ڕاهێنەرایەتی ئەرسیناڵم وەرگرتووە دەمزانی ڕۆژێک دێت دووردەخرێمەوە یان واز دەهێنم، بەڵام نازانم ئەو ڕۆژە کەی دێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    هەواڵی خۆش و ناخۆش بە مۆرینیۆ دەگات

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    گفتوگۆیەکی کورت لە نێوان سیمیۆنی و ئالڤارێز ئەنجام دراوە

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    تەواو مۆرینیۆ داهاتووی ئیندریکی یەکلا کردەوە

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    گواردیۆلا هۆکارە ڕاستەقینەکانی جێهێشتنی مانچستەر سیتی ئاشکرا دەکات

  • پێش 2 هەفتە

    پلانی کوشتنی مێسی و کریستیانۆ لە کاتی مۆندیال ئاشکرا دەبێت

  • پێش 2 هەفتە

    سیمیۆنی داهاتووی جولیان ئالڤارێزی یەکلا کردەوە

  • پێش 2 هەفتە

    😱فابریزیۆ ڕۆمانۆ بۆمبەکەی لەسەر ڕۆدری تەقاندەوە

  • پێش 2 هەفتە

    ڕۆدری لە نێوان بەرشەلۆنە و ڕیاڵ مەدرید خۆی یەکلا کردووتەوە

سەرەتا