29/11/2020 261 جار خوێنراوەتەوە

لاوتارۆ بۆ گەیشتن بە بەرشەلۆنە ڕێگایەکی دیکە تاقیدەکاتەوە

پەیام سپۆڕت - بڕیار تەها

لاوتارۆ مارتینێزی هێرشبەری یانەی ئینتەرمیلانی ئیتاڵی بۆ گەیشتن بە خەونەکەی و پۆشینی درێسی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی ڕێگایەکی دیکە تاقیدەکاتەوە.

 
ڕۆژنامەی سپۆڕتی کەتەلۆنی ئاشکرای دەکات، لاوتارۆ مارینێزی ئەرجەنتینی ڕیزەکانی ئینتەرمیلان جێدەهێڵێت، ئەگەر ئەو یانە ئیتاڵییە لە گرێبەستە نوێیەکەدا مووچەیەکی بەرزتری بۆ پێشنیار نەکەن.

سەرچاوەکە ئاماژە بەوەش دەکات، لاوتارۆ بیری لەوە کردۆتەوە بۆ جێهێشتنی نێرازۆری و پەیوەندیکردن بە بەرشەلۆنەوە سوود لە خۆرخێ مێنیدزی بریکاری یاریزانەکان وەربگرێت و لە ڕێگەی ئەو بریکارە پۆرتوگالییەوە بە خەونەکەی بگات کە یاریکردنە بۆ یانە کەتەلۆنییەکە.

گرێبەستی لاوتارۆ مارتینێز هاوینی 2023 لەگەڵ یانەی ئینتەرمیلان کۆتایی دێت و لە دوو مێرکاتۆی ڕابردوودا یانەی بەرشەلۆنە بە جددی گفتوگۆی گواستنەوەی ئەو یاریزانەی دەکرد.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    فەڕمی.. میلان یەکەم گرێبەستی ئەم زستانەی ئەنجام دا

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    یایزانێکی مان. یونایتد بە باشترینی مانگی ڕابردووی پرێمەلیگ دیاری کرا

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سێ کاندید بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی یانەی بەرشەلۆنە ماونەتەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    فەڕمی.. هازارد بە باشترین یاریزانی مێژوو دیاری کرا

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    یاریزانێکی ڕیاڵ مەدرید دەگەڕێتەوە یانەکەی پێشووی

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    پاریس سانجێرمان گفتوگۆی نوێکردنەوەی گرێبەستی ئەستێرەیەکی یانەکەی دەست پێدەکات

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    فەڕمی.. ئۆزێل ناوی ئەو خول و یانەیە ئاشکرا کرد کە دەیەوێت یاری تیادا بکات

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    هەواڵێکی خۆش بۆ هاندەرانی پاریس سانجێرمان

سەرەتا