پێش 3 هەفتە 134 جار خوێنراوەتەوە

جگه‌ر چییه‌؟ كاری‌ چییه‌؟

په‌یام

جگه‌ر: گه‌وره‌ترین ئه‌ندامی‌ كۆئه‌ندامی‌ هه‌رسه‌و ده‌كه‌وێته‌ لای‌ ڕاستی‌ سه‌ره‌وه‌ی‌ ناوسك له‌ژێر ناوپه‌نچكداو لای‌ ڕاستی‌ مه‌عیده‌وه‌، كێشه‌كه‌ی‌ له‌ مێدا 1.3 كغم و له‌ نێردا 1.8كیلۆگرام.

كاره‌ گرنگه‌كانی‌ جگه‌ر ئه‌مانه‌ن:

*  جگه‌ر زیاتر له‌500 كاری‌ هه‌یه‌ به‌ڵام هه‌ره‌ گرنگه‌كانی‌ ئه‌مانه‌ن:
1- دروستكردنی‌ زۆربه‌ی‌ زۆری‌ پرۆتینه‌ گرنكه‌كانی‌ به‌ده‌ن، وه‌كو ئه‌و پرۆتینانه‌ی‌ كه‌ به‌رپرسن له‌ساڕێژكردنی‌ برین.
2- دروستكردنی‌ ئه‌و پرۆتین و كۆڵسترۆلانه‌ی‌ چه‌وری‌ ناو خوێن ده‌گوازنه‌وه‌.
3- لابردنی‌ گلوكۆزی‌ (شه‌كری‌) زیاد له‌پێویستی‌ ناو خوێن و گۆڕینی‌ بۆ گلایكۆجین و هه‌ڵگرتنی‌ دوای‌ خواردن، كاتێك گلوكۆز له‌خوێندا داده‌به‌زێت له‌نێوان خواردنه‌كاندا، جگه‌ر گلایكۆجینه‌كه‌ ده‌گۆڕێته‌وه‌ بۆ گلوكۆز بۆئه‌وه‌ی‌ شه‌كری‌ ناو خوێن هه‌میشه‌ جێگیربێت.
4- ڕێكخستنی‌ ڕێژه‌ی‌ ترشه‌ڵۆكه‌ ئه‌مینیه‌كانی‌ ناوخوێن كه‌ به‌ده‌ن به‌كاریدێنێت بۆ دروستكردنی‌ پرۆتینه‌كان.
5- هه‌ڵگرتنی‌ ئه‌و ئاسنه‌ی‌ كه‌ دروستده‌بێت دوای‌ تێكشكانی‌ هیمۆگڵۆبینی‌ ناو خڕۆكه‌ی‌ سوری‌ خوێن.
6- گۆڕینی‌ ماده‌ی‌ ئامونیای‌ زیانبه‌خش كه‌ دروستده‌بێت دوای‌ تێكشكانی‌ پرۆتینی‌ ناو به‌ده‌ن، بۆماده‌ی‌ یۆریا كه‌ له‌ڕێگه‌ی‌ میزه‌وه‌ ده‌رده‌كرێته‌ ده‌ره‌وه‌.
7- فڕێدانی‌ ئه‌وماده‌ زیانبه‌خش و ده‌رمانانه‌ی‌ ناوخوێن له‌ ڕێگه‌ی‌ زه‌رداوه‌وه‌، ئه‌ویش پێش یان پاشئه‌وه‌ی‌ خانه‌كانی‌ جگه‌ر بێهێزیان ده‌كات یان ئه‌یانكوژێت.
8- دروستكردن و چالاككرنی‌ ئه‌و پرۆتینانه‌ی‌ لێپرسراون له‌مه‌یینی‌ خوێن كاتی‌ پێویست.
9- دروستكردن و ڕێكخستنی‌ ئه‌و پرۆتینانه‌ی‌ كه‌پێویستن بۆ به‌رگری‌ له‌به‌ده‌ن دژی‌ میكرۆب و هه‌وكردن، هه‌روه‌ها گرتن و ده‌ركردنی‌ ئه‌و میكرۆب و به‌كتیریایانه‌ی‌ ده‌چنه‌ ناو به‌ده‌نه‌وه‌.
10- هه‌رسكردنی‌ ئه‌و خواردنانه‌ی‌ له‌ڕێگه‌ی‌ ڕیخۆڵه‌كانه‌وه‌ هه‌ڵده‌مژرێن.
11- دروستكردنی‌ زه‌رداو.
12- هه‌ڵگرتنی‌ ئه‌و ڤیتامینات و شته‌ گرنگانه‌ی‌ به‌ده‌ن پێویستی‌ ده‌بێت.
13- دروستكرن و ڕێكخستن و له‌كۆتاییدا تێكشاندنی‌ زۆربه‌ی‌ زۆری‌ هۆرمۆنه‌كانی‌ ناو به‌ده‌ن، له‌وانه‌یش هۆرمۆنه‌كانی‌ سێكس.
14- تێكشاندن و لابردنی‌ خڕۆكه‌سووره‌ كۆنه‌كانی‌ ناوخوێن و هیمۆگڵۆبینی‌ ناوخوێن كه‌ به‌شێكی‌ سه‌ره‌كی‌ زه‌رداوه‌و ڕه‌نگی‌ زه‌ردی‌ زه‌رداو دروستده‌كات.

پڕۆفیسۆر دكتۆر سیروان حه‌مه‌ شه‌ریف قه‌ره‌داغی‌
پسپۆری‌ نه‌شته‌رگه‌ری‌ گشتی‌، نه‌شته‌رگه‌ری‌ كۆئه‌ندامی‌ هه‌رس و جگه‌ر

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    به‌م حه‌وت ڕێگه‌یه‌ خۆت له‌ جه‌ڵته‌ بپارێزه‌

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    خۆپاراستن له‌ نه‌خۆشیه‌كانی‌ جگه‌ر

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    ئازارت ھەیە لە ناوچەی حەوزدا؟به‌م ڕێگایانه‌ ئازاره‌كه‌ی كه‌م بكه‌ره‌وه‌

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    نەخۆشی گورگەسوورە چییە؟

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    نیشانه‌كانی به‌ردی گورچیله‌

  • پێش 1 هەفتە

    خواردنی گۆشتی سوور ئه‌م زیانانه‌شی هه‌یه‌

  • پێش 2 هەفتە

    سكچوون و جۆره‌كانی و هۆكاره‌كانی توشبوون

  • پێش 2 هەفتە

    دووكەڵی جگەرە شێرپەنجەی ئەندامەكانی سەر و مل مەترسیدارتر دەكات

سەرەتا