28/11/2020 533 جار خوێنراوەتەوە

بریکارەکەی وەڵام دەداتەوە، کۆتینۆ دەچێتەوە یۆڤانتۆس؟

پەیام سپۆڕت 

کیا جۆرابشیانی بریکاری کارە ئیدارییەکانی فیلیپ کۆتینۆی بەڕازیلی وەڵامی ئەو دەنگۆیانە دەداتەوە کە باس لە فرۆشتنی یاریزانەکە دەکەن لە لایەن بەرشەلۆنەی ئیسپانییەوە بە یۆڤانتۆسی ئیتاڵی.

 
سەر لە بەیانی ئەمڕۆ بەشێک لە میدیاکانی ئیسپانیا لە هەواڵەکانیاندا ئاماژەیان بەوە دەکرد، کارگێڕی بەرشەلۆنە پێشنیاریان بۆ یانەی یۆڤانتۆس کردووە لە مێرکاتۆی زستانەدا کۆتینۆ بگوازنەوە و لە ڕووی نرخیشەوە کار ئاسانی بۆ یانە ئیتاڵییەکە بکەن.

دوا بە دوای بڵاوبوونەوەی ئەو دەنگۆیانە بریکارەکەی کۆتینۆ لە لێدوانێکی بۆ میدیاکان وتی: لەو بارەی چوونی کۆتینۆ بۆ یۆڤانتۆس گوێبیستی هیچ شتێک نەبووم.

لە کۆتایی قسەکانیدا بریکارەکەی یاریزانە بەڕازیلییەکە ئاماژەی بەوە کرد، کۆتینۆ هیچ پلانێکی بۆ جێهێشتنی بەرشەلۆنە نییە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    لالیگا.. سێ ڕاهێنەر کێبڕکێ لەسەر خەڵاتی باشترینی مانگ دەکەن

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڕیاڵ مەدرید پێکانی ئەستێرەیەکی ڕاگەیاند

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    لاپۆرتا هەڕەشە دەکات

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    گواردیۆلا مژدە خۆشەکە بە هاندەرانی ئەڵمانیا دەدات

  • پێش 1 هەفتە

    جۆزێ مۆرینیۆ دەرگای ڕۆیشتن بەڕووی دوو یاریزاندا دەکاتەوە

  • پێش 1 هەفتە

    ڕیزبەندی تێنس.. زڤێرێڤ جیاوازییەکەی لەگەڵ سینەر زۆر زیاتر کرد

  • پێش 1 هەفتە

    چوار گرێبەست بۆ گواستنەوەی فێرمین لۆپێز پێشکەشی بەرشەلۆنە کراوە

  • پێش 2 هەفتە

    کوکوریا لە نێوان پرێمەرلیگ و لالیگا خۆی یەکلا کردەوە

سەرەتا