28/11/2020 312 جار خوێنراوەتەوە

کڵۆپ: هیچ گرفتێکم لەگەڵ ڤیناڵدۆم نییە

پەیام سپۆڕت - بڕیار تەها

یۆرگن کڵۆپی ڕاهێنەری یانەی لیڤەرپووڵی ئینگلیزی ستایشی تواناکانی جۆرجینۆ ڤیناڵدۆنی هۆڵندی و یاریزانی هێڵی ناوەندی یانەکەی دەکات.

 

 گرێبەستی ڤیناڵدۆم هاوینی داهاتوو لەگەڵ لیڤەرپووڵ کۆتایی دێت و تا ئێستا سەبارەت بە نوێکردنەوەی گرێبەستی نێوانیان نەگەیشتوونەتە ڕێککەوتن، لە مێرکاتۆی هاوینەی ڕابردووشەوە یانەی بەرشەلۆنە بە گرنگییەوە هەوڵی گواستنەوەی ئەو ئەستێرە هۆڵندییە دەدات.

لەبارەی ڤیناڵدۆمەوە لە نوێترین دیداریدا کڵۆپ بۆ دەیلی مەیل لێدوانی داوە و دەڵێت: دڵخۆشم بەوەی ڤیناڵدۆم لە یانەکەماندا بەباشی یاری دەکات و لە زۆرێک لە یارییەکاندا ئامادەیی هەیە.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا راهێنەرەکەی ڕیدز ئاماژەی بە لێهاتووی یاریزانە هۆڵندییەکە کرد و یاریکردنی یاریزانەکەی لە چەند شوێنێکی یاریگادا بە شتێکی زۆر گرنگ لە قەڵەمدا.

لە درێژەی قسەکانیدا کڵۆپ وتی: ڤیناڵدۆم یەکێکە لە باشترین کەسەکان کە ناسیومە و یەکێکیشە لە باشترین ئەو یاریزانانەی ڕاهێنەرایەتیم کردووە، هیچ گرفتێکم لەگەڵیدا نەبووە.

لە کۆتایدا ڕاهێنەرەکەی لیڤەرپووڵ ئەوەی خستە ڕوو، ئەوان وەک پیشەگەر مامەڵە دەکەن و لە ماوەی ئەم دوو ساڵەدا لەگەڵ ڤیناڵدۆم چەندین نازناوی گرنگیان بردۆتەوە و هیچ گۆڕانکارییەکە بەسەر پەیوەندییەکەیاندا نەهاتووە، دڵنیاشن لەوەی تا کۆتا ڕۆژی گرێبەستەکەی جۆرجینۆ هەموو تواناکانی بەکاردەهێنێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    کریستیانۆ بۆ مۆندیال هەڕەشە دەکات

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    وادەی ناساندنی مۆرینیۆ و پلانی هاوینەی ئاشکرا دەبێت

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    هەشت برا کە لە مێژووی جامی جیهانیدا تۆڕی گۆڵیان هەژاندووە

  • پێش 2 هەفتە

    بەرشەلۆنە گرێبەستکردنی لەگەڵ هێرشبەرێکی گەورە ڕەت کردووەتەوە

  • پێش 2 هەفتە

    بەرشەلۆنە جێگرەوەی هانسی فلیکی دەستنیشان کردووە

  • پێش 2 هەفتە

    گابرێل سوپاسی هاندەرانی ئارسیناڵ و هاوتیمەکانی دەکات

  • پێش 2 هەفتە

    پێرێز وادەی ڕاگەیاندنی ڕاهێنەر و یەکەم گرێبەست دیاری دەکات

  • پێش 2 هەفتە

    حەبیب نورمحمەدۆڤ ئەزموونی حەجکردنی دەگێڕێتەوە

سەرەتا