25/11/2020 497 جار خوێنراوەتەوە

هه‌ولێر.. مامۆستا عه‌لی باپیر پێشوازیی له‌وه‌فدێكی كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان ده‌كات

په‌یام

ئەمڕۆ چوار شه‌ممه‌ 25/11/2020 مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان له‌ مه‌كته‌بی تایبه‌تی خۆی له‌شاری هه‌ولێر پێشوازیی كرد لە سه‌یدا (ئه‌حمه‌د قه‌ره‌مووس) هاوسەرۆكی كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان‌و وەفدی هاوڕێی، لە دیدارەكەدا وەفدی میوان دیدی خۆیان لە مەڕ چەند پرسێك خسته‌ڕوو به‌تایبه‌تی‌و گرژیی‌و شەڕی ناوخۆی حیزبە كوردستانییەكان‌و هەوڵەكانییان بۆ بەرگرتن لێی.

هاوكات باسیان له‌ ئه‌نجامدانی به‌ستنی كۆبوونەوەو كۆنفڕانس لەو بارەوە كرد، لە بەرانبەردا ئەمیری كۆمەڵ ئەو ڕاستییەی ڕوونكردەوە كە كۆمەڵی ئیسلامیی هەر لە سەرەتاوە شەڕی كورد بە كوردو ناوخۆی حیزبەكانی بە كارەسات‌و زیانێكی گەورە داناوەو ڕوونیكردەوە، كە پێویستە كێشەكان بەڕێگای ئاشتییانەو لەسەر مێزی گفتوگۆ چارەسەر بكرێن‌و، پەنا بردن بۆ شەڕو ڕشتنی خوێنی بەهەڵە لە قەڵەمدا.

بۆ ئەو مەبەستەش مامۆستا عه‌لی باپیر ڕوونیكردەوە كە كورد لە هەموو پارچەكانی كوردستاندا ستەملێكراوەو وەك پێویست مافی شایستەی خۆی پێنەدراوە، بۆیە دەبێ هەموو لایەك هاوكاری یەكتریی بن‌و هیچیان نەبنە پەرچ‌و لەمپەر لە ڕێگای خەبات‌و بەرخودانی شەرعییانەی هیچ كام لە پارچەكانی كوردستان بۆ ئامانجه‌ هاوبه‌شه‌كان ده‌ستبار بۆ یه‌كتریی بگرن.

سەبارەت بەو گرژییەی لە نێوان پەكەكە و پارتیشدا هه‌یه‌ مامۆستا عه‌لی باپیر ڕایگه‌یاند پێویسته‌ (P.K.K) دان بە قەوارەی سیاسیی هەرێمی كوردستاندا بنێ‌و، نەبنه‌ مایەی گرفت‌و كێشە بۆ هەرێم‌و حیزبەكانیش بۆ ڕوونەدانی شەڕو گرژیی پێویسته‌ هاوكار بن‌و دەستی تەبایی‌و ئاشتیی‌و چارەسەر بۆ یه‌كتریی درێژ بكەن .

هه‌روه‌ها مامۆستا عه‌لی باپیر وتی: بەداخەوە وەك دەبینین زۆر لایەن بەرژەوەندیی باڵای كورد بە گشتیی ڕەچاو ناكەن‌و بەرژەوەندیی تەسكی حیزبایەتیی دەكەنە پێوەرو ئامانجی دورو نزیكیان، كە بەمە ناحەزانی كورد دڵخۆش دەكەن‌و هیوای گەلێكی ستەمدیده‌ زیاتر لە گۆڕ دەنێن.

له‌كۆتاییدا وه‌فدی میوان سوپاسی هه‌ڵوێستی كۆمه‌ڵی ئیسلامییان كردو، ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامییش ئه‌و هه‌وڵه‌یانی به‌رز نرخاندو ئاماده‌یی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی ده‌ربڕیی بۆ هه‌ر هه‌وڵێكی خێر كه‌ دواجار له‌به‌رژه‌وه‌ندیی میلله‌ته‌كه‌ماندا بێ...

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    كۆمەڵ بۆ یەكێتی: خەڵك زۆر بێزارە و مەهێڵن دۆخەكە زیاتر خراپ بێت

  • پێش 4 هەفتە

    مامۆستا عەلی باپیر بەشداری لە کۆنفرانسی جیهانیی (یەکڕیزیی ئوممەتی هاوسەنگ) دەکات

  • 24/10/2026

    سەرۆكی كۆمەڵ هۆشداری لە فەوتانی دەستكەوتە مێژووییەكانی هەرێم دەدات

  • 23/10/2026

    سەرۆكی كۆمەڵی دادگەریی هۆشداریی لە بەرەوخراپترچوونی داهاتووی هەرێم دەدات

  • 23/10/2026

    مامۆستا عەلی باپیر: خۆمان فاكتەری سەرەكی بووین بۆ بێهێزكردنی هەرێم

  • 20/10/2026

    ڕاگه‌یه‌نراوی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان له‌ دووه‌مین ساڵیادی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان

  • 17/10/2026

    كۆمەڵی دادگەری: بەغدا و هەرێم باری سەرشانی هاووڵاتییان قورستر دەكەن

  • 09/10/2026

    بۆ بەرەوپێشبردنی تواناكانیان، خولێكی پێگەیاندن بۆ كادیرانی كۆمەڵ كرایەوە

سەرەتا