24/11/2020
2258 جار خوێنراوەتەوە
کاریگەریە نەرێنیەکانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان لەسەر هاوسەرگیری و تەڵاق
بەپێى توێژینەوە جۆراوجۆرەکان، تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان و تەکنەلۆژیا یارمەتیدەر نەبووە بۆ کەم کردنەوەى ناکۆکى نێوان هاوسەران و کێشە خێزانیەکان، بەڵکو بەپێچەوانەوە ڕێژەى جیابوونەوەى بەرزکردۆتەوە، ڕۆژ بە ڕۆژ کێشەى خێزانى زیاتر دەبێت بە جۆرێک تا دەگاتە حاڵەتی جیابوونەوە.
بەپێى توێژینەوەکان:
نزیکەى 15% هاوسەران پێیان وایە بەکارهێنانى تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان کێشەیان بۆ دروست دەکات.
نزیکەى 16% هاوسەران ئاماژەیان کردووە کە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان هۆکارێکە بۆ دروست بوونى ئیرەیى لە نێوان هاوسەران.
یەک لەسەر چوارى هاوسەران باوەڕیان وایە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان دەبێتە هۆى دروست بوونى بەلایەنى کەم یەک دەمە قاڵى لە نێوان خێزانەکان لە ماوەى یەک هەفتەدا
نزیکەى 33% خێزان نوێیەکان ووشەى نهێنى تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانیان لە یەکترى دەشارنەوە.
لە توێژینەوەیەکی ساڵی ویلایەتی 2018 لە ویلایەتی کالیفۆڕنیای ئەمریکادا نزیکەى 1000 خێزان تووشی جیابووینەوە هاتوون بەهۆى ئەوەى هاوسەرەکانیان ئالودەى بەکارهێنانى تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بوونە.
بەپێى توێژینەوەیەکی تر ئەوە بەدیار دەخات کە ئەو خێزانانەى تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بەکارناهێنن بە ڕێژەى 11% دڵخۆشترن لەو خێزانانەى بەشێوەیەکى بەردەوام تۆڕەکۆمەڵأیەتییەکان بەکاردەهێنن.
بەپێى ڕاپرسى سەنتەرى لێکۆڵینەوە لە زانکۆى تێکساس بۆ ماوەیەک چاودێرى ئەو هاوسەرانەى دەکرد کە تەمەنیان لە نێوان 18 تا 39 ساڵى دایە، بەکارهێنانى تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بە ڕێژەیەکى زۆر نەک تەنها هۆکارە کە هاوسەران هەست بە نا بەختەوەرى بکەن، بەڵکو هۆکارى کێشەى خێزانى و پەنابردن بۆ جیابوونەوە بردووە.
بەپێى تویژینەوەیەک 20% ئەو هاوسەرانەى بەنهێنى دەچنە ناو ئەژمارى تۆڕەکۆمەڵایەتیەکانى یەکتر، ئەمەش دەبێتە هۆى دروست بوونى شەڕ و ناکۆکی لە نێوانیان.
بەپێى ڕاپرسیەک 50% ئەو کەسانەى تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بەکاردێنن کاریگەرى نەرێنی هەبووە لەسەر پەیوەندى خێزانى.
لە ووڵاتى خۆمانیشدا لەم چەند ساڵەى دوایى تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بەشێوەیەکى بەربڵاو بەکاردێت و ئەمەش بۆتە هۆکارى کێشەى کۆمەڵایەتى تا جیابوونەوە و لێکترازانى خێزان بردووە.
بۆیە پێویستە لایەنى پەیوەندیدار گرینگى تایبەت بەم بابەتە بدان لە ڕێگاى هۆشیارى کردنەوەى هاوڵاتیان ئەگەر نا لە داهاتوو باجى گەورەى ئەو بێ سەروبەریەى تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان دەیین.
رەوەز محمد
بەکالۆریۆس لە تەکنەلۆژیاى زانیارى
سهرچاوه: تێك ئای
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە