21/11/2020 491 جار خوێنراوەتەوە

ئه‌نجومه‌نی سیاسی كۆمه‌ڵ له‌گه‌ڵ فڕاكسیۆنی كۆمه‌ڵ و لیژنه‌ی ئاماده‌كاری كۆنگره‌دا به‌ جیا كۆبووه‌وه‌

په‌یام

ئەنجومەنی سیاسی كۆمەڵی ئیسلامیی كوردستان له‌ دوو سه‌ردانی جیادا لەگەڵ فڕاكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی لە پەرلەمانی كوردستان و لیژنەی باڵای ئامادەكاری كۆنگرەی چوارەمی كۆمەڵی ئیسلامیی كۆبوەوە.

لە كۆبونەوه‌ی له‌گه‌ڵ فڕاكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی لە پەرلەمانی كوردستان، ئەنجومەنی سیاسی سوپاس و پێزانینی لە ئاست كار و چالاكیەكانی فراكسیۆنی كۆمەڵ لەناو پەرلەمانی كوردستان دەربڕی و داوای لێ كردن لەسەر كارەكانی خۆیان بۆ خزمەتكردنی داواكاری و پێداویستیی و مافی هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان بەردەوام بن.

لەبەرامبەردا سەرۆك و ئەندامانی فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامیی لە پەرلەمانی كوردستان سوپاس و پێزانینی خۆیان بۆ پشتگیری و پشتیوانی بەردەوامی ئەمیر و ئەنجومەنی سیاسی و سەركردایەتی كۆمەڵی ئیسلامیی دەربڕی.

لەبەشێكی كۆبونەوەكەدا بەرنامەی كاری پرۆژەكانی داهاتوی فراكسیۆنی كۆمەڵ گفتوگۆی لەسەر كرا.

له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ ئەنجومەنی سیاسی كۆمەڵی ئیسلامیی كوردستان لەگەڵ لیژنەی باڵای ئامادەكاری كۆنگرەی چوارەمی كۆمەڵی ئیسلامیی كۆبوەوە.

لە سەرەتای كۆبونەوەكەدا ئەنجومەنی سیاسی سوپاس و پێزانینی بۆ ئەرك و ماندوبونی لیژنەكە دەربری پاش بەڕێوەبردنی كۆنفرانسە ناوچەییەكان.

لە بەشێكی كۆبونەوەكەدا تاوتوێی راپۆرتی لیژنەی باڵای ئامادەكاری كۆنگرەی چوارەمی كۆمەڵ كرا و بڕیار درا ڕاپۆرتێكی تایبەت بۆ كۆبونەوەی سەركردایەتی كۆمەڵ ئامادە بكرێت بۆ ئەوەی بریاری كۆتایی لەبارەی كاتی بەستنی كۆنگرەی چوارەم و پێشنیارەكانەوە بدرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 28 خولەک پێش ئێستا

    ڕاگه‌یه‌نراوی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان له‌ دووه‌مین ساڵیادی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    كۆمەڵی دادگەری: بەغدا و هەرێم باری سەرشانی هاووڵاتییان قورستر دەكەن

  • پێش 2 هەفتە

    بۆ بەرەوپێشبردنی تواناكانیان، خولێكی پێگەیاندن بۆ كادیرانی كۆمەڵ كرایەوە

  • پێش 2 هەفتە

    سه‌رۆكی كۆمه‌ڵ پێشوازی لە سەر کونسوڵی ئێران دەکات

  • پێش 3 هەفتە

    پەیامەكەی مامۆستا عەلی باپیر، پشتیوانیی كەسایەتییەكانی بەدوای خۆیدا هێنا

  • پێش 3 هەفتە

    دەرچووانی خوێندنگەی عەبدوڵڵای كوڕی عومەر ئاهەنگێكیان لە سلێمانی بۆ ڕێكخرا

  • پێش 4 هەفتە

    مامۆستا عەلی باپیر سەردانی یەکێتیی زانایانی ئاینیی ئیسلامیی کوردستان دەکات

  • 19/09/2026

    سەرۆكی كۆمەڵ لەگەڵ بەرپرسی مەكتەب و دەزگاكانی كۆمەڵ كۆبووەوە

سەرەتا