21/11/2020 1034 جار خوێنراوەتەوە

سەركەوتنی پێكوتەی كۆرۆنا له‌ جیهاندا، بووه‌ هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌رچاوی به‌های نه‌وت

په‌یام

بەهای نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بەرز بوونەوەی بەرچاوی بە خۆوە بینی و نرخی یەك بەرمیل گەیشتە سەر و 45 دۆلار.

پاش سەركەوتنی پێكوتەی كۆرۆنا لە جیهاندا و پێشبینی بوژاندنەوەی ئابووری جیهان، ئەمڕۆ شەممە بەهای نەوت بە رێژەی لە سەدا پێنج بەرز بوویەوە و نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت گەیشتە 45 دۆلار و 11 سەنت، هەروەها نرخی یەك بەرمیل نەوتی ئەمریكی تەكساس گەیشتە 42 دۆلار و 45 سەنت.

بەو جۆرە لە ماوەی سێ مانگی رابردوودا یەكەمجارە نەوت نرخی بۆ ئەو ئاستە بەرز ببێتەوە، دوای ئەوەی بەهۆی قەیرانی ئابووری جیهانەوە بەكاربردن كەمی كردبوو.

بەرز بوونەوەی نەوت لە كاتێكدایە كە لە هەفتەی رابردوودا هەردوو كۆمپانیای مۆدێرنە و فایزەری ئەمریكی سەركەوتنیان لە تاقیكردنەوەی پێكوتەی كۆرۆنا راگەیاند، ئەوەش بووە هۆی بوژاندنەوەی بەرچاوی بازاڕ و دابەزینی نەرخی ئاڵتون، لە بەرانبەریشدا كاریگەری كردە سەر بەرز بوونەوەی نرخی نەوت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    حكومه‌تی ماوه‌به‌سه‌رچوو هیچ چاره‌سه‌رێكی لانیه‌ و چاوه‌ڕێی به‌غدایه‌

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    ناوه‌ڕۆكی پێشنیازی حكومه‌تی ماوه‌به‌سه‌رچوو بۆ به‌غدا

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    نرخى زێڕ له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    به‌غدا داوا ده‌كات له‌ماوه‌ی سێ مانگدا موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ته‌وتین بكرێت

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    نوێترین نرخی دۆلار له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    لیژنه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسی مووچه‌ی هه‌رێم ده‌ستبه‌كاربوو

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    نرخى نەوت له‌ بازاڕه‌كانی جیهاندا

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    كۆمه‌ڵی دادگه‌ری: ڕێكه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا به‌ تاكه‌ چاره‌سه‌ر ده‌زانین

سەرەتا