21/11/2020
327 جار خوێنراوەتەوە
لوبنان.. لهكاتی ههڵاتنی 69 زیندانی، بههۆی ڕوداوی هاتوچۆوه پێنجیان گیانیان لهدهستدا
پهیام
لە بەیروتی پایتەختی لوبنان 69 زیندانی هەڵهاتن و پێنجیان بەهۆی رووداوی هاتوچۆوە گیانیان لە دەستدا.
بە پێی هەواڵی ئاژانسی نیشتیمانی لوبنان ژمارەیەك لە زیندانییەكان لە بەندیخانەی بەعدای رۆژهەڵاتی بەیروت، توانیویانە بە كۆمەڵ دەروازەیەك بشكێنن و هەڵبێن.
لەو روداوەدا ژمارەیەك زیندانی بە ئۆتۆمبێل هەڵهاتوون و پۆلیس بە شوێنیانەوە بووە، بەڵام بەهۆی تیژڕەویەوە خۆیان كێشاوە بە درەختێكدا و تووشی رووداوی هاتوچۆ بوون، لە ئەنجامیشدا پێنجیان راستەوخۆ گیانیان لە دەستداوە.
بە پێی راگەیەندراوی پۆلیس زیندانییەكان بۆ شوێنی نادیار هەڵهاتوون و پڕۆسەی پشكنین بۆ دەستگیركردنەوەیان دەستی پێكردووە و زیاتر لە 10 كەسیشیان دەستگیر كراونەتەوە.
بە پێی راگەیەندراوی میدیای لوبنان دادگا دەستی كردووە بە لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە و هەوڵ دەدرێت لایەنی كەمتەرخەم ئاشكرا بكرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە