21/11/2020 371 جار خوێنراوەتەوە

ژمارەیەك سیناتۆری فەڕەنسا كار بۆ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ قەرەباغ وه‌ك هه‌رێمێكی سه‌ربه‌خۆ بناسێنرێت

په‌یام

ژمارەیەك سیناتۆری فەڕەنسا كار بۆ ئەوە دەكەن بە رەسمی هەرێمی قەرەباغ بە سەربەخۆیی لەلایەن وڵاتەكەیانەوە بناسێنرێت و دانی پێدا بنرێت.

برۆنۆ ریتایۆ سیناتۆری ئەنجومەنی پیرانی فەرەنسا لە لێدوانێكی رۆژنامەوانی دا، رایگەیاند: لەگەڵ چەند سیناتۆرێكی دیكەدا پڕۆژەیەكیان ئامادەكردووە بۆ بەردەم ئەنجومەنەكە تا داوا لە حكومەت بكات قەرەباغ وەك هەرێمێكی سەربەخۆ دانی پێدا بنرێت.

بە وتەی ناوبراو بڕیارە 25 مانگ ئەنجومەنی پیرانی فەرەنسا ئەو بابەتە تاوتوێ بكات، ئەوەش لە كاتێكدایە كە بە نێوەند گیری توركیا و روسیا جەنگی هەرێمی قەرەباغ كۆتایی پێهێنراوە و ئەرمینیا ناچار كرا بە پاشەكشە و بەجێهێشتنی ناوچەكە، لە دوای ئەوەی ساڵی 1991دا لەژێر دەسەڵاتی ئازربایجان دەرهێنا و خستە ژێر ركێفی خۆی.

لە بارەی ئەو هەوڵە و دەستوەردانی فەرەنسا، ئەمڕۆ روسیا نیگەرانی خۆی نیشاندا و رایگەیاند كە هەوڵێك لە ئارادایە بۆ لەبار بردنی ئاشتی لە هەرێمی قەرەباغ.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئاگرى دارستانەکانى ئیسپانیا لە کۆنترۆڵ دەرچووە و باری لەناكاو ڕاگەیەنرا

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ماركۆ رۆبیۆ: ئێران داوای دانوستانی كردووه‌ و ئێمه‌ گومانمان لێی هه‌یه‌

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌مریكا به‌ پڕۆژه‌ یاسایه‌ك سزا به‌سه‌ر لایه‌نه‌ شه‌ڕكه‌ره‌كانی سودا ده‌سه‌پێنێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    زوهران مه‌مدانی: نیویۆرك ده‌سه‌ڵاتی یاسایی نیه‌ بۆ ده‌ستگیركردنی داواكراوان له‌ دادگای نێوده‌وڵه‌تی

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌مریكا: چیای كۆله‌نگ له‌ ئێران بۆردومان ده‌كه‌ین

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ترەمپ: لە دەستپێکی جەنگ دژی ئێرانەوە ١٨ سەربازی ئەمریکا کوژراوە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    سه‌رۆكوه‌زیرانی نوێی به‌ریتانیا ده‌ستبه‌كار بوو

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    ڕۆژنامەی گاردیان: ترەمپ "چەكی كۆكوژە" و گەورەترین مەترسییە بۆ سەر جیهان

سەرەتا