21/11/2020 861 جار خوێنراوەتەوە

هەفتەی پێشوو ئیسماعیل قائانی چۆتە بەغدا و به‌ نهێنی لەگەڵ كازمی كۆبۆتەوه‌

په‌یام

بە پێی سەرچاوەكانی هەواڵ هەفتەی پێشوو ئیسماعیل قائانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی ئێران چۆتە بەغدا و لەگەڵ مستەفا كازمی سەرۆكوەزیرانی عێراق بە نهێنی كۆبۆتەوە.

ئاژانسی ئانادۆڵی توركی لە سەرچاوەیەكی حكوومەتی عێراقەوە كە نەیوستووە ناوی ئاشكرا بكرێت بڵاوی كردەوە رۆژی چوارشەممەی رابردوو، ئیسماعیل قائانی لەسەر بانگهێشتی مستەفا كازمی هاتووەتە بەغدا و لە نزیكەوە گفتوگۆیان كردووە، بە بێ ئەوەی هیچ زانیاریەكی زیاتر و ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكە ئاشكرا بكات.

ئەم هەواڵە لە كاتێكدایە كە ئاژانسی ئاسوشیتد پرێسیش، لەسەر زاری چەند بەرپرسێكی عێراقەوە ئاشكرای كردووە، ئیسماعیل قائانیی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سەربەسوپای پاسدارانی ئێران لەگەڵ بەرپرسانی گروپە چەكدارەكانی عیراق كۆبۆتەوە و داوای كردووە سەرجەم چالاكییە سەربازییەكان لەدژی ئەمەریكا رابگرن.

بە وتەی ئەو سەرچاوەیە قائانیی بەو چەكدارانەی راگەیاندووە كە نابێت كارێك بكەن بەر لە رۆیشتنی دۆناڵد ترەمپ لە ئیدارەی ئەمریكا گرژی دروست ببێت، لە كاتێكدا چەند سەرچاوەیەكی هەواڵ هۆشدارییانداوە لەوەی ترەمپ پلانی لێدانی ئێرانی هەیە بەر لەوەی كورسیەكەی بەجێبهێڵێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق و میسر له‌سه‌ر هه‌ڵگرتنی ڤیزه‌ی نێوانیان ڕێكه‌وتن

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    زەیدی عێراقی بەرەو میسر بەجێهێشت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    زەیدی: ڕێگری لە بەهەدەردانی سامانی عێراق دەگرین لە سەرانسەری وڵاتدا

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    زەیدی، بانكی بازرگانیی ڕاسپارد بە نرخی فەڕمی دۆلار بفرۆشێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    پۆلیسی وزە چاودێریی بۆرییە نەوتییەکانی جورفوسەخر چڕدەکاتەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    عەبوودی: پاراستنی بۆرییە نەوتییەكان لە سەرجەم ناوچەكانی عێراق لە ئەستۆماندایە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئاگركەوتنەوە لە وێستگەی كارەبای هارسە لە بەسرە 39 قوربانی لێ كەوتەوە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    بەبێ گرژی هێزەكانی عێراق دۆسیەی ئەمنیی جورفولسەخریان گرتە دەست

سەرەتا