پێش 2 هەفتە 144 جار خوێنراوەتەوە

عەمار حەكیم: هەندێك لایەن دەیانەوێت بە هەواڵی ناڕاست خەڵك لە دەنگدان سارد بكەنەوە

په‌یام

عەمار حەكیم رابەری رەوتی حیكمە رایگەیاند كە هەندێك لایەن دەیانەوێت بە هەواڵی ناڕاست خەڵك لە دەنگدان سارد بكەنەوە.

لە ڕێی تویتێكەوە عەمار حەكیم رایگەیاند هەندێك لایەنی سیاسی كار بۆ ئەوە دەكەن شكست بە هەڵبژاردن بهێنن و لە ئێستاوە كار بۆ ئەوە دەكەن خەڵك سارد بكەنەوە.

بە وتەی حەكیم ئەو لایەنانە كار بە ستراتیژیەتێك دەكەن كە هەڵبژاردن شكست بهێنێت بە دروستكردنی تۆمەتی ساختەكاری تێیدا، وتیشی: ئەو لایەنانە دەیانەوێت جەماوەر سارد بكەنەوە تا رێژەی بەشداریی كردن بەرز نەبێت.

ئەم لێدوانەی عەمار حەكیم لە دوای ئەوە دێت كە پێشتر قەیس خەزعەلی سەرۆكی رێكخراوی عەسائیبی ئەهلی حەق بەدگومانی خۆی بەرانبەر بە پاكی هەڵبژاردنە پێشوەختەكەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق نیشاندا.

خەزعەلی رایگەیاند كە نابێت نەتەوە یەكگرتووەكان سەرپەرشتی هەڵبژاردنەكان بكات و تەنها دەبێت رۆڵی چاودێری هەبێت، وتیشی: جینین بلاسخارت نوێنەری نەتەوە یەكگرتووەكان كەسێكی بێ لایەن نییە.

بڕیارە لە مانگی حوزەیرانی 2021 هەڵبژاردنی پێشوەختەی عیراق بە شێوەی فرە بازنە بەڕێوە بچێت و لە ئێستاشەوە لایەنەكان ئامادەكاریەكانیان دەست پێكردووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    موسته‌فا كازمی: ده‌بێت پرسی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم دووربخرێته‌وه‌ له‌ ململانێی سیاسی

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    وەزارەتی ناوخۆی عێراق: به‌رپرسێكی داعش لە پارێزگای نەینەوا ده‌ستگیركرا

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    موقته‌دا سه‌در داوا له‌ خۆپیشانده‌رانی ناسریه‌ ده‌كات بگه‌ڕێنه‌وه‌ ماڵه‌كانیان

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    لیژنه‌ی دارایی داوا له‌ حكومه‌تی عێراق ده‌كات ده‌ستبكات به‌ جێبه‌جێكردنی "وه‌ره‌قه‌ی چاكسازی"

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق.. ژمارەی قوربانیانی خۆپیشاندانەکانی ناسرییە گەیشتە 5 كوژراو 85 بریندار

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق.. به‌ فه‌رمانی كازمی، بەڕێوەبەری پۆلیسی زیقار لە پۆستەکەی دوورخرایەوە

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    دیارده‌ی مامه‌ڵه‌كردن به‌ چەكی بێ مۆڵەت و نایاسایی لە هه‌رێم و عێراق گەیشتووەتە ئاستێكی مەترسیدار

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق.. رووبەڕووبوونەوەی نێوان لایەنگرانی سەدر و خۆپیشاندەران کوژاوێک و ٤٩ برینداری لێکەوتەوە

سەرەتا