21/11/2020 855 جار خوێنراوەتەوە

گەورەترین فڕاكسیۆنی ئۆپۆزسیۆن لە پەرلەمانی كورستان سه‌ردانی تۆڕی میدیایی كۆمه‌ڵی كرد

په‌یام

بەمەبەستی پێشكەشكردنی دەستخۆشی لە بەرامبەر ئەو ئەركە میدیاییەی پێی هەڵدەستن، فڕاكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی لە پەرلەمانی كوردستان سەردانی تۆڕی میدیایی كۆمەڵی كرد.

وەفدی فڕاكسیۆنی كۆمەڵ كە لە سەرۆك و ئەندامانی فراكسیۆن پێكهاتبوو، لەلایەن فاروق عەلی بەڕێوەبەر و ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی تۆڕی میدیایی كۆمەڵ پێشوازی كران.

لەو دیدارەدا، فڕاكسیۆنی كۆمەڵ سوپاسی تۆڕی میدیایی كۆمەڵیان كرد، كە توانیویەتی ڕۆڵێكی گرنگ لە ڕووماڵی هەواڵ و ڕووداوەكانی پەیوەست بە پەرلەمانی كوردستان ببینێت.

لەو ڕووەشەوە، سەرۆك و ئەندامانی فڕاكسیۆنی كۆمەڵ جەختیان كردەوە، تۆڕی میدیایی كۆمەڵ لە میانی ئەركی میدیایی خۆیدا، بایەخی تەواوی بە ڕووداوەكانی ناو پەرلەمانی كورستان داوە و، هاوڵاتیانی لە وردەكاریی ئەو ڕووداوانە و، هەڵوێستی فڕاكسیۆنی كۆمەڵ و ڕۆڵی پەرلەمانتارانی كۆمەڵ لە پەرلەمان ئاگادار كردووە، كە ئەمەش جێی ستایشی فڕاكسیۆنە.

لە بەرامبەردا، بەڕێوەبەری تۆڕی میدیایی كۆمەڵ، سوپاسی ئەو سەردان و ستایشەی كرد، دووپاتیشی كردەوە، تۆڕی میدیایی كۆمەڵ بە ئەركی خۆی زانیوە، ڕای گشتیی هەرێمی كورستان و سەرجەم هاوڵاتیانی كورد زوبان لە كار و چالاكییەكانی پەرلەمانی كوردستان ئاگادار بكات، هاوكات تیشكیشی خستووەتە سەر هەر كەمتەرخەمییەك كە دەرهەق بە مافه‌كانی هاوڵاتیان كرابێت، ئەگەر ئەو كەمتەرخەمییە لە پەرلەمانیشەوە بووبێت.

هەمان كات پێداگریی كرد، تۆڕی میدیایی كۆمەڵ، بەردەوام دەبێت لەسەر گەیاندنی پەیامی چاكسازی و دژەگەندەڵی و، هۆشیاركردنەوەی هاوڵاتیان لە هەر ستەمێك كە بەرانبەریان بكرێت. كە ئەمەش پایەیەكی گرنگە لە سیاسەتی كۆمەڵی ئیسلامی و، كارنامەی فڕاكسیۆنەكەی، وەك گەورەترین فراكسیۆنی ئۆپۆزسیۆن لە پەرلەمانی كورستان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • پێش 2 هەفتە

    مامۆستا عەلی باپیر بەشداری لە کۆنفرانسی جیهانیی (یەکڕیزیی ئوممەتی هاوسەنگ) دەکات

  • پێش 3 هەفتە

    سەرۆكی كۆمەڵ هۆشداری لە فەوتانی دەستكەوتە مێژووییەكانی هەرێم دەدات

  • پێش 3 هەفتە

    سەرۆكی كۆمەڵی دادگەریی هۆشداریی لە بەرەوخراپترچوونی داهاتووی هەرێم دەدات

  • پێش 3 هەفتە

    مامۆستا عەلی باپیر: خۆمان فاكتەری سەرەكی بووین بۆ بێهێزكردنی هەرێم

  • پێش 3 هەفتە

    ڕاگه‌یه‌نراوی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان له‌ دووه‌مین ساڵیادی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان

  • پێش 4 هەفتە

    كۆمەڵی دادگەری: بەغدا و هەرێم باری سەرشانی هاووڵاتییان قورستر دەكەن

  • 09/10/2026

    بۆ بەرەوپێشبردنی تواناكانیان، خولێكی پێگەیاندن بۆ كادیرانی كۆمەڵ كرایەوە

  • 05/10/2026

    سه‌رۆكی كۆمه‌ڵ پێشوازی لە سەر کونسوڵی ئێران دەکات

سەرەتا