21/11/2020
373 جار خوێنراوەتەوە
ئهفغانستان.. 14 مووشهك ئاڕاستهی كابولی پایتهخت كرا و تا ئێستا 14 كهس گیانیان لهدهستداوه
پهیام
ئاژانسی ئهنادۆلۆ بڵاویكردهوه، لە ئاکامی ئاڕاستەکردنی ١٤ مووشەک بۆ سەر کابولی پایتەختی ئەفغانستان، ١٤ کەس کوژران و برینداربوون.
وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی ئەفغانستان، تارق ئاریان لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە دوای چەند کاتژمێر لە روودانی دوو تەقینەوە لە شاری کابول، ١٤ مووشەک ئاڕاستەی شارەکە کراوە.
لای خۆیەوە گوتەبێژی پۆلیسی کابول، فیردەوس فەرامەرز رایگەیاند کە لە ئاکامی ئاڕاستەکردنی ئەو مووشەکانەدا بۆسەر کابول، بەرپرسێک لە وەزارەتی بەرگریی و دوو کەسی دیکە کوژراون و ١١ کەسی دیکەیش برینداربوون.
تا ئێستا ھیچ لایەنێک بەرپرسیاریەتی خۆی لە ئەنجامدانی ئەو ھێرشە مووشەکییە بۆسەر کابول، رانەگەیاندوووە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە