پێش 2 هەفتە 148 جار خوێنراوەتەوە

زانیاری نوێ لە بارەی پۆگباوە ئاشکرا دەبێت

پەیام سپۆڕت - بڕیار تەها

ئۆلی یۆنار سۆڵشایەری نەرویجی و ڕاهێنەری یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی ئاشکرای دەکات، لەگەڵ پۆل پۆگبای فەرەنسی و یاریزانی هێڵی ناوەندی یانەکەی گفتوگۆی کردووە و ئەو یاریزانە جیاواز لە ڕابردوو بە بەهێزی دەگەرێتەوە.

 
لە لێدوانێکدا بۆ میدیاکان سۆڵشار سەبارەت بە پۆگبا بە تایبەتی قسەی کردووە و دەڵێت: وەرزی ڕابردوو پۆگبا بە دۆخێکی قورسدا تێپەڕی، ئەم وەرزەش تووشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا بوو.

لە درێژەی قسەکانیدا ڕاهێنەرەکەی شەیتانەسوورەکان وتی: پۆگبا لە سێ یاریدا هاوکاری هەڵبژاردەی فەرەنسای کردووە و لە کاتی وەستانی یاری هەڵبژاردەکان گفتوگۆم لەگەڵدا کردووە و هەست دەکەم جیاواز لە ڕابردوو بە بەهێزی دەردەکەوێتەوە.

لە کۆتایی قسەکانیدا سۆڵشایەر ئەوەی خستەڕوو، پۆگبا لەگەڵ هەڵبژاردەی فەرەنسا بە باشی یاریکردووە و توانیویانە بگەنە نیوەی کۆتایی نەیشنلیگ، لەو بڕوایەدا ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی باشتر ببێت لە ئێستا و یاریزانێکی گرنگە بۆ ئێمە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەرشەلۆنە هەوڵی گواستنەوەی بەرگریکارێکی ئەتلەتیکۆ مەدرید دەدات

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    کۆنتی داوایەک ئاڕاستەی یاریزانەکانی دەکات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    " ژیان هیچ نییە جگە لە سەرکێشی و ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگاری "

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    لاپۆرتا پلانی خۆی لە بارەی داهاتووی مێسی ئاشکرا دەکات

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئارتێتا: دەمزانی ڕۆژێک دێت دوور دەخرێمەوە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    لاوتارۆ بۆ گەیشتن بە بەرشەلۆنە ڕێگایەکی دیکە تاقیدەکاتەوە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    بریکارەکەی وەڵام دەداتەوە، کۆتینۆ دەچێتەوە یۆڤانتۆس؟

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    کڵۆپ: هیچ گرفتێکم لەگەڵ ڤیناڵدۆم نییە

سەرەتا