20/11/2020 1049 جار خوێنراوەتەوە

ڕووداوه‌كان و به‌رواری سەرهەڵدان و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆڕۆنا له‌ سه‌ره‌تاوه‌ تا ئێستا

په‌یام

ڕووداوه‌كان و به‌رواری سەرهەڵدان و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆڕۆنا له‌ سه‌ره‌تاوه‌ تا ئێستا به‌م شێوه‌یه‌یه‌:

-17ی تشرینی دووەمی 2019، بۆ یەكەمجار ڕۆژنامەیەكی هۆنگ كۆنگ باسی لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسێكی نادیار لە خۆرهەڵاتی چین كرد

-٣١ی كانوونی یەكەمی ٢٠١٩، بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەكی نادیار لە شاری وهان سەر بە هەرێمی هوبیی چین ڕاگەیەندرا

-یەكی كانوونی دووەمی ٢٠٢٠، بازاڕی بەرهەمە دەریاییەكانی شاری وهان داخرا، كە یەكەم تووشبووانی پەتاكە سەردانیان كردبوو

-حەوتی كانوونی دووەمی ٢٠٢، رێكخراوی تەندروستیی جیهانی ئەوەی ئاشكرا كرد ئەو ڤایرۆسەی لە چین بڵاوبووەتەوە، جۆرێكی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنایە

-١١ی كانوونی دووەم، یەكەم حاڵەتی گیانلەدەستدان بە كۆرۆنا تۆمار كرا، كە پیاوێكی تەمەن ٦١ ساڵی دانیشتووی شاری وهان بوو

-13ی كانوونی دووەم، یەكەم حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا لە دەرەوەی چین، لە تایلاند دەستنیشان كرا

-٢٣ی كانوونی دووەم، لە شاری وهان، هەموو هۆكارەكانی گواستنەوە وەستێندران و شارەكە كەرەنتین كرا

-٢٤ی كانوونی دووەم، ڤایرۆسەكە گەیشتە ئەوروپا، لە فەڕەنسا ڤایرۆسەكە لە دوو كەس كە سەردانی چین-یان كردبوو، دۆزرایەوە

-٣٠ی كانوونی دووەم، رێكخراوی تەندروستیی جیهانی "دۆخی لەناكاوی"ی لە جیهاندا ڕاگەیاند

-٣١ی كانوونی دووەم، یەكەم حاڵەتی كۆرۆنا لە بەریتانیا، ئیتاڵیا و ئیسپانیا تۆمار كرا

-دووی شوبات، یەكەم حاڵەتی گیانلەدەستدان لە دەرەوەی چین، لە فلیپین تۆمار كرا

-١١ی شوبات، رێكخراوی تەندروستیی جیهانی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێی بە (COVİD-19) ناونا

-- ٢٢ی شوبات لە كۆریای باشوور تەنیا لە یەك رۆژدا، ٢٢٩ حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆمار كرا. زۆرینەی تووشبووان ئەندامی كڵێسایەكی كاسۆلیكی بوون

-٢٦ی شوبات، ڤایرۆسەكە گەیشتە ئەمریكای لاتین و یەكەم حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا لە كەسێكی دانیشتووی بەڕازیل تۆمار كرا

-25ی شوبات، لە هەرێمی كوردستان، دەرگای قوتابخانەكان تا كاتێكی نادیار داخرا

-٢٧ی شوبات، سعوودییە لە مەترسیی پەتای كۆرۆنا، مەراسیمی عومرەی ڕاگرت

-٢٨ی شوبات، رێكخراوی تەندروستیی جیهانی ئاستی مەترسیی "بەرزەوەبوو"ی گەیاندە "زۆر بەرز"

-یەكی ئادار، بە ڕەسمی یەكەم حاڵەتی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان، لە سلێمانی ڕاگەیەندرا

-هەشتی ئادار پەتاكە لە ئیتاڵیا بڵاوبووەوە، ناوچەی لۆمباردیا و ١٤ شار كەرەنتین كران

-10ی ئادار سەرۆكوەزیران هاوتوچۆی لە وڵات سنووردار كرد و كەرەنتینەی سەرتاسەریی راگەیاند

-١١ی ئادار، رێكخراوی تەندروستیی جیهانی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێی بە "پەتای جیهانگیر" لەقەڵەم دا

-14ی ئادار لە هەرێمی كوردستان كەرەنتینەی سەرتاسەری ڕاگەیەندرا

-٢٤ی ئادار، لیژنەی ئۆڵۆمپیادی نێودەوڵەتی، بڕیاری دواخستنی ئۆڵۆمپیادی تۆكیۆی ٢٠٢٠ی دا

-حەوتی نیسان چین ڕایگەیاند بۆ یەكەمجار لە 24 سەعاتدا هیچ كەسێك بە كۆرۆنا نەمردووە، هەمان رۆژ كەرەنتینەی شاری ووهانی سەرچاوەی ڤایرۆسەكە هەڵگیرا

- هەشتی نیسان، لە شاری وهانی چین بازرگانی بە ئاژەڵی دڕندە و خواردنی گۆشتەكەی بۆ ماوەی پێنج ساڵ قەدەغە كرا

-نۆی ئایار سەرۆكی ئەمریكا پەیوەندییەكانی وڵاتەكەی لەگەڵ رێكخراوی تەندروستیی جیهانی كۆتایی پێ هێنا

-١١ی ئاب دوای دوو مانگ لە پشكنینەكان، ڕووسیا بووە یەكەم وڵات كە رەزامەندی لەسەر بەكارهێنانی ڤاكسینی كۆرۆنا دەربڕی

-٢٩ی ئەیلوول، ئاماری تووشبونای كۆرۆنا كە لەسەر ئاستی جیهان گیانیان لەدەست داوە، ملیۆنێكی تێپەڕاند

-ڕۆژی هەینی 20ی تشرینی دووەم، دوائاماری تووشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتووەتە نزیكەی 57 ملیۆن و 400 هەزار

-دوا ئاماری گیانلەدەستدان لەنێو تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەسەر ئاستی جیهان، نزیكەی ملیۆنێك و 400 هەزارە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 08/05/2025

    لە ڕۆژی جیهانیی تالاسیمیادا، ڕێژەی نەخۆشییەكە لە هەرێم ڕوو لە بەرزبوونەوەیە

  • 01/05/2025

    یاد نەقشبەندی: شێرپەنجەی مەمک لە ئافرەتان ئەگەری چاكبوونەوەی زۆرە

  • 07/03/2025

    تەندروستی جیهانی: ڕاگرتنی هاوكارییە دەرەکییەكان ژیانی ملیۆنان نەخۆش دەخاتە مەترسیەوە

  • 02/03/2025

    کام نەخۆشیی دەروونی دەتوانێت بەڕۆژوو نەبێت

  • 22/02/2025

    جیهان.. قەیرانی ئۆكسجین ژیانی ملیۆنان كەس دەخاتە مەترسییەوە

  • 01/02/2025

    كۆشكی سپی: دەرچوونی "كۆڤید-19" لە تاقیگەیەكی وڵاتی چین ڕاستییەكی سەلمێنراوە

  • 21/12/2024

    بەكارهێنانی زیاد لەپێویستی تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان دەبێتەهۆی پوكانەوەی مێشك و سڕكردنی

  • 23/11/2024

    پیشەسازیی داودەرمانی جیهان لە 10 ساڵی داهاتوودا بۆ دوو هێندە زیاد دەكات

سەرەتا