20/11/2020
824 جار خوێنراوەتەوە
چۆن "هێدفۆن" به شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست به‌كاربێنین
پێنج رێگای ته‌ندروست بۆ گوێگرتن له رێی بستۆكی گوێوه "هێدفۆن":
1- به‌رزی ده‌نگی " هێدفۆن "ه‌كه‌ت رێكبخه له ژینگه‌یه‌كی ئارام‌دا، نه‌ك له ژینگه‌یه‌كی ژاوه‌ژاودا.
2- به‌رزی ده‌نگه‌كان كه‌م بكه‌ره‌وه كه ده‌نگه‌كان ده‌بیستیت له كاتی گفتوگۆكردندا.
3- هه‌رگیز ئه‌م ئامێرانه به‌كارمه‌هێنه له كاتێكدا ده‌بێت ئاگات له ده‌وروبه‌ر بێت، بۆ نموونه له كاتی شۆفێریدا.
4- هه‌میشه ئاگاداری ئه‌وه‌به كه چه‌ند ماوه دیاریده‌كه‌یت به گوێگرتن له رێی "هێدفۆن"ه‌كه‌ته‌وه به ده‌نگی به‌رز، چونكه گوێ به شێوه‌یه‌كی خۆڕسكی خۆی رادێنێت له‌گه‌ڵ ده‌نگه به‌رزه‌كاندا، هه‌ر بۆیه‌ش گوێگرتن له ده‌نگه به‌رزه‌كان زیان به ده‌زگای بیستن ده‌گه‌یه‌نێت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به‌رزی ده‌نگه‌كه گوێش ناڕه‌حه‌ت نه‌كات. 5- ئه‌گه‌ر هه‌ستت به زرنگانه‌وه كرد یان گوێت كپ بوو، پێویسته له‌م كاته‌دا ئه‌و شوێنه جێبێڵیت و سه‌ردانی پزیشكی بیستن بكه‌یت و پشكنین ئه‌نجام بده‌یت.
ئاماده‌كردنی: د. عائشه علی فرج / پسپۆڕی بیستن ئاخاوتن و هاوسه‌نگی.
سه‌رچاوه: سایتی نه‌خۆشخانه‌ی به‌خشین
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە