20/11/2020 350 جار خوێنراوەتەوە

پێش ڕووبەڕوووونەوەی تۆتینهام، مانچستەر سیتی یاریزانێکی بۆ گەڕایەوە

پەیام سپۆڕت - بڕیار تەها

سێرجیۆ ئاگیۆرۆ ئەرجەنتینی بۆ مەشقەکانی یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی گەڕایەوە و ئەمەش دەبێتە هەواڵێکی خۆش بۆ پێپ گواردیۆلای ڕاهێنەری ئەو یانەیە.

وا بڕیارە سبەی لە کاتژمێر 6:30 ئێوارە یانەی مانچستەر سیتی لە یاری لوتکەدا ببێتە میوانی یانەی تۆتینهامی لەندەنی.

پێش ئەو یارییەش ئەمڕۆ هەینی ئاگیۆرۆی هێرشبەری مانسیتی بەشداری مەشقە کۆمەڵییەکانی کردۆتەوە و هیچ گرفتێکی نەبووە، میدیاکانی بەڕیتانیاش لە هەواڵەکانیاندا ئاماژە بەوە دەکەن بەرانبەر تۆتینهام ئاگیۆرۆ یەکێک دەبێت لە یاریزانە ئامادە بووەکان، بەڵام ئەستەمە پێپ سەرکێشی بە تەندروستی یاریزانەکەوە بکات و بە سەرەکی یاری پێ بکات، بەتایبەتی کە ئاگیۆرۆ لە مانگی شەشی ڕابردووەوە بەهۆی پێکانەوە دوورکەوتۆتەوە و نەشتەرگەری بۆ ئەنجام دراوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    بریکارەکەی ڤینیسیۆس ڕاستی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئارسیناڵ ئاشکرا کرد

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    لیستی دەوڵەمەندترین یاریزانانی جیهان بۆ ساڵی 2026 ئاشکرا دەبێت

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    مێسی پەردە لەسەر گەورەترین پەشیمانیی ژیانی لادەدات

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    پێش ڕووبەڕبوونەوەی پاریس سانجێرمان هەواڵێکی خۆش بە فلیک گەیشت

  • پێش 1 هەفتە

    سزای پێشبینیکراوی کریستیانۆ ئاشکرا دەکرێت

  • پێش 1 هەفتە

    هەواڵێکی خۆش بە هاندەرانی مەدرید و مۆرینیۆ گەیشت

  • پێش 2 هەفتە

    مۆرینیۆ بە توندی مباپێ سەرزەنشت دەکات

  • پێش 2 هەفتە

    ئارتێتا پەنا بۆ فڕۆکەوانە جەنگییەکان دەبات

سەرەتا