19/11/2020 768 جار خوێنراوەتەوە

یاریزانێکی ڕیاڵ مەدرید ماڵئاوایی لە قەڵای سپی دەکات

پەیام سپۆڕت - بڕیار تەها

لوکا یۆڤیچی سڕبی چی دیکە کاتی خۆی لە یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی بە فیڕۆ نادات و دەیەوێت تواناکانی خۆی لە یانەکی دیکە بسەلمێنێت.

هاوینی 2019 لە بەرانبەر 60 ملیۆن یۆرۆدا لوکا یۆڤیچی هێرشبەر لە فرانکفۆرتی ئەڵمانییەوە پەیوەندی بە یانەی شاهانەوە کرد، بەڵام یاریزانەکە لەگەڵ پلانەکانی زیدان ئاستێکی بەرزی نیشان نەداوە و بەردەوام وەک یاریزانی یەدەگ لە لایەن ڕاهێنەری مێرنگییەوە مامەڵەی لەگەڵ کراوە.

لە ئێستاشدا میدیاکانی ئیسپانیا ئاشکرای دەکەن، یوڤیچ دەیەوێت لە گواستنەوەی زستانەدا ئەگەر بە خواستنیش بێت پەیوەندی بە یانەیەکی دیکەوە بکات، تا ئەوەی دەرفەتی یاریکردنی بڕەخسێت و تواناکانی خۆی بسەلمێنێت، ئەم بیرۆکەیەیی لوکا یۆڤیچ پاش ئەوە دێت لە دواین یاری هەڵبژاردەکەی لە جامی نەیشنلیگ توانی دوو گۆڵ لە هەڵبژاردەی ڕووسیا تۆمار بکات.

یانەکانی ناپۆلی و ئەیسی میلان و ئەرسیناڵ بە گرنگییەوە هەوڵی گواستنەوەی یۆڤیچ دەدەن و یانەکانی ئیتاڵیاش بۆ گواستنەوەی لە پێشترن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    دیکۆ هۆکاری نەهاتنی بێرناردۆ و ئالڤارێز ڕوون دەکاتەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    لاپۆرتا هەڕەشە دەکات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    پێشهاتێکی سەرنجڕاکێش سەبارەت بە داهاتووی سکالۆنی لەگەڵ ئەرجەنتین بڵاو دەبێتەوە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    ئارسیناڵ کار بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی سێ یاریزانە سەرەکییەکەی دەکات

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    مێسی و کریستیانۆ بۆ یەکەمجار لە یارییەکی ماڵاوایی پێکەوە کۆدەبنەوە

  • پێش 1 هەفتە

    گومان و نیگەرانییەکان لە بەرشەلۆنە سەبارەت بە ڕۆدری زیاد دەکەن

  • پێش 1 هەفتە

    مۆرینیۆ: ناچارین سەیری خولی ئەمریکی بکەین تاوەکو چێژ لە ساڵەکانی کۆتایی مێسی وەربگرین

  • پێش 1 هەفتە

    جولیان ئالڤارێز بڕیاری کۆتایی دا

سەرەتا