19/11/2020
2322 جار خوێنراوەتەوە
ڤیدیۆ؛ له دهۆك ژینگەپارێزێكی خۆبەخش لە كاتی كاركردندا ئۆتۆمبێلێك لێیدهدات و گیان لەدەست دەدات
پهیام
لە پارێزگای دهۆك، ژینگەپارێزێكی خۆبەخش لە كاتی كۆكردنەوەی زبڵ و خاشاكدا ئۆتۆمبێلێك خۆی پێدا دەكێشێت و بەو هۆیەوە گیان لەدەست دەدات.
بەر لەئێوارەی ئەمڕۆ، لە شەقامێكی ناوەندی شارۆچكەی ئاكرێی سەر بە پارێزگای دهۆك، هاووڵاتیەك بەناوی (عەبدولجەبار محەممەد سەعید) ناسراو بە (عەدۆ) لە كاتی كۆكردنەوەی زبڵ و خاشاكدا ئۆتۆمبێلێك لێی دەدات و دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانەی فریاكەوتن، بەهۆی قورسی برینەكەیەوە، گیان لەدەست دەدات.
بەپێی زانیارییەكان، (عەدۆ)ی 42 ساڵ، زیاتر لە 10 ساڵە لە شەقام و كۆڵانەكانی شارۆچكەی ئاكرێ خەریكی كۆكردنەوەی خاشاك و زبڵە و وەك لە گرتە ڤیدیۆییەكەشدا دەردەكەوێت لەكاتی ڕووداوەكەشدا خەریكی پاككردنەوەی شەقامێكە لە كاغەز و كارتۆنی فڕێدراو.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە