19/11/2020
714 جار خوێنراوەتەوە
جگه‌ره‌كێشان مه‌ترسی مردن به كۆرۆنا زیاتر ده‌كات
جگه‌ره‌كێشان له‌رێگه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی سیستمی به‌رگریی له‌شه‌وه، وا ده‌كات مه‌ترسی سه‌ختبوونی هه‌وكردن به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا زیاتر بێت.
به‌پێی هه‌واڵێكی ده‌یلی مه‌یڵ، له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كدا كه زانایان له زانكۆی كالیفۆرنیا له تاقیگه له‌سه‌ر رێگای هه‌ناسه‌دانی خانه‌ی مرۆڤ ئه‌نجامیانداوه، ده‌ركه‌وتووه جگه‌ره‌كێشان رێگریی ده‌كات له كاركردنی رێكوپێكی ته‌نۆچكه‌كانی ئینته‌رفیرۆن كه رۆڵێكی به‌رچاو ده‌گێڕن له سیستمی به‌رگرییدا.
له لێكۆڵینه‌وه‌كه‌دا ده‌ركه‌وتووه كه جگه‌ره ده‌بێته هۆی به‌رزكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی ئه‌و خانانه‌ی كه هه‌ویان كردووه بۆ سێ هێنده.
ئه‌وه له كاتێكدایه كه سه‌باره‌ت به كاریگه‌رییه‌كانی جگه‌ره‌كێشان له‌سه‌ر كۆرۆنا هه‌واڵی جۆراوجۆر بڵاوكرابوونه‌وه، هه‌ندێك لێكۆڵینه‌وه، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان كردبوو كه جگه‌ره‌كێشان مه‌ترسییه‌كانی كۆرۆنا كه‌مده‌كه‌نه‌وه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە