پێش 3 هەفتە 304 جار خوێنراوەتەوە

تایبه‌ت به‌دایكان، به‌دوركه‌وتنه‌وه‌ له‌م كاره‌ ته‌ندروستی منداڵه‌كه‌ت بپارێزه‌

په‌یام

یەکێک لە هۆکارەکانی چاک نەبونەوە وبەردەوام سووربونەوەی ڕوومەت و سوتانەوەی شوێنی دایبی منداڵەکەت زۆربەکارهێنانی مەرهەمە بەبڕێکی زۆر و چەندبارەکردنەوەی لەهەمان ڕۆژداو بۆ ماوەیەکی زیاتر لەوکاتەی کەبۆی دیاریکراوە ، بە تایبەتی ئەو مەرهەم و کریمانەی کە مادەی (ستیرۆیدی بەهێز) لەپێکهاتەکانیاندا هەیە.

ئەمە سەرەڕای کاریگەریە لاوەکیەکانی ئەم دەرمانە لەسەرشوێنی سوتانەوەکە وەکو تەنک بوون و پوکانەوەی پێست و زووخوێن لێهاتنی ، کاڵبونەوە یان سورهەڵگەڕانی ڕەنگی پێست وخەتخەت بوونی ئەو شوێنە.

هەروەها ئەگەر بەبڕێکی زۆرلەپێستەوە هەڵبمژرێت ئەوا کاریگەری خراپیش ئەکاتە سەرجەستە بەگشتی وەکو زۆرگریان و خەوزڕان و وەستانی گەشە(مناڵی کورتەباڵا).

تووکنبوونی مناڵەکە( ئەستوربون و درێژبوونی مووەکان ) و بەرزبونەوەی ڕێژەی شەکری خوێن وهەڵئاوسانی دەم وچاو و دروست بوونی زیپکەوهەندێ لە نەخۆشیەکای چاو.


دكتۆر تیشک محمد سلام
پسپۆڕی نەخۆشی مناڵان و کۆرپە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڕێجیم کردن پێویستی به‌ یارمه‌تی ئه‌ندامانی خێزان هه‌یه‌:

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    شەرمنی منداڵ نەخۆشییە یاخود نا؟

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    دیارده‌ی زمانگرتن له‌منداڵاندا، هۆكار و چاره‌سه‌ر

  • پێش 2 هەفتە

    خۆراكی دایك رۆڵی هه‌یه‌ له‌ دیاریكردنی ره‌گه‌زی منداڵ

  • پێش 2 هەفتە

    چۆن مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ نه‌وه‌ی به‌كارهێنه‌ری ته‌كنه‌لۆژیا بكه‌ین؟

  • پێش 3 هەفتە

    ‎ئه‌گه‌ر مناڵه‌که‌ت خواردن نه‌خوات چی ده‌که‌یت؟

  • پێش 3 هەفتە

    چۆن گەشە بە زیرەکی مندالەکەت دەدەیت؟

  • پێش 3 هەفتە

    زانیاری گرنگ دەربارەی شیرپێدانی سروشتی

سەرەتا