18/11/2020
885 جار خوێنراوەتەوە
جیاوازی چییه له نێوان ڤاكسینه‌كه‌ی كۆمپانیای مودیرناو كۆمپانیای فایزر
په‌یام
دوو كۆمپانیای ئه‌مریكا له مانگی رابردوودا به‌رهه‌مهێنانی ڤاكسینی كۆرۆنایان راگه‌یاند و هاوكات سه‌ركه‌وتنی ڤاكسینه‌كه‌شیان به‌رێژه‌ی سه‌روو 90%.
هه‌ردوو كۆمپانیای فایزه‌ر و مودیرنای ئه‌مریكا له‌ماوه‌ی مانگی رابردوودا به جیا به‌رهه‌مهێنانی
ڤاكسینی كۆرۆنایان راگه‌یاند و تاقیكردنه‌وه‌یان به ڤاكسینه‌كه كرد،
به‌رهه‌منێنراوه‌كه‌ی كۆمپانیای مودیرنا به رێژه‌ی 94% و ئه‌وه‌ی كۆمپانیای فایزه‌ر
به رێژه‌ی 90% سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ستهێناوه.
کۆمپانیای فایزەری ئه‌مریكی كه به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای بایۆنتێک
ـێ ئه‌ڵمانی ڤاكسینه‌كه‌ی به‌رهه‌مهێناوه سەرکەوتنی ڤاکسینەکەیان رادەگەیێنن و دەڵێن،
ڤاکسینەکەیان 90٪ رێگری لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی کۆرۆنا دەکات و رایده‌گه‌یه‌نن
"تاوەکو ئێستا هیچ کاریگەرییەکی خراپی تەندروستییان لە بەکارهێنەرانی ڤاکسینەکە
بەدی نەکردووە".
لەبارەی بەرهەمهێنانی ڤاکسینەکەوە کۆمپانیاکان
رایانگەیاند، دەتوانن تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ 50 ملیۆن دروستبکەن، ساڵی داهاتووش ملیارێک
و 300 ملیۆن دانەی دیکەی لێ بەرهەمبێنن.
بەپێی تاقیکردنەوەکانی کۆمپانیای فایزەر، ڤاکسینەکە
بۆ تەمەنی 16 تاوەکو 85 ساڵ گونجاوە، و لە دوایین قۆناخ‌دا تاقیکردنەوەیان لەسەر 43
هەزار کەس کردووە، لەو ژمارەیەش چاودێری 94 کەسیان کردووە کە 86 کەسیان ئەنجامی ئەرێنییان
وەرگرتووە لە ڤاکسینەکە.
پاش كۆمپانیای فایزه‌ر و بایۆنتێك؛ كۆمپانیای
مودیرنای ئه‌مریكا ڤاكسینێكی به‌رهه‌مهێنا كه له‌رووی تایبه‌تمه‌ندی و كاریگه‌رییه‌وه
باشتره له ڤاكسینه‌كه‌ی كۆمپانیای فایزه‌رو بایۆنتێك.
كۆمپانیای مودیرنا ده‌ڵێت، ڤاكسینه‌كه‌یان له‌سه‌ر
30 هه‌زار خۆبه‌خش تاقیكردوه‌ته‌وه و به رێژه‌ی 94.5٪ کاریگەرە و رێگری لە
تووشبوون بە کۆرۆنا دەکات.
مۆدێرنا ئێستا هەوڵ بۆ بەدەستهێنانی مۆڵەت دەدەن
بۆ ئەوەی ڤاکسینەکەیان بۆ دۆخی فریاگوزاری بەکاربێنن تاوەکو پەسند دەکرێت و بەسەر
خەڵکیدا دابەشی دەکەن.
مودیرنا رایگه‌یاندووه، تا كۆتایی ئه‌مساڵ 20
ملیۆن ژەم ڤاکسین بەرهەمدەهێنێت، کۆمپانیای فایزەر و بایۆنتێکیش ده‌ڵێن تا كۆتایی
ساڵ 50 ملیۆن ژەم به‌رهه‌مده‌هێنن ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه دیارنییه ئه‌م ڤاكسینانه
تا چه‌ند لەنێو جەستەی مرۆڤدا خۆی دەگرێت و كاریگه‌ر ده‌بێت.
لە جیهاندا زیاتر لە 200 ڤاکسین لەلایەن کۆمپانیاکانی
بواری دروستکردنی ڤاکسین و دەرمان لە وڵاتە جیاوازەکان لەژێر تاقیکردنەوە لە قۆناخی
جیاوازدان، تاوەکو ئێستا رێكخراوی تەندروستی جیهانی هیچ ڤاکسینێكی پەسەندنەکردووە.
به‌پێی روونكردنه‌وه‌ی داتاكان له‌لایه‌ن كۆمپانیاكانه‌وه،
پرۆسه‌ی دروستكردنی ڤاكسینه‌كه‌ی كۆمپانیای فایزه‌رو بایۆنتێك ـی ئه‌ڵمانی پرۆسه‌یه‌كی
ئاسایی بووه وه‌ك دروستكردنی هه‌ر ڤاكسینێكی تر كه بۆ كۆرۆنا و نه‌خۆشییه‌كانی
تر دروستكراوه، كه پێكهاته‌یه‌كی لاواز یان كه‌م یاخود به‌شێكی كاركه‌وتووی ڤایرۆسه‌كه
پاشان به چه‌ند قۆناغێكدا ده‌برێت و ڤاكسینی لێ‌دروست ده‌كرێت و ده‌كرێته له‌شی
مرۆڤێكی ساغه‌وه، به پێدانی ڤاكسینه‌كه؛ وه‌رگره‌كه نه‌خۆش ناكه‌وێت به‌ڵام
هه‌ست به نه‌خۆشیی و كۆمه‌ڵێك نیشانه‌ی تر ده‌كات و جه‌سته‌ش به‌رگری دژی ئه‌و ڤایرۆسه
دروست ده‌كات.
به‌ڵام پرۆسه‌ی دروستكردنی ڤاكسینه‌كه‌ی كۆمپانیای
مۆدێرنا، جیاوازتره له‌و پرۆسه‌یه‌ی كه له رابردوودا كۆمپانیاكانی به‌رهه‌مهێنانی
ده‌رمان و ڤاكسین بۆ دروستكردنی ڤاكسین و چاره‌سه‌ر به‌كاریانهێناوه، مودێرنا بۆ
دروستكردنی ئه‌و ڤاكسینه كه به پێی راگه‌یه‌نراوو تاقیكردنه‌وه‌كانی 94.5% سه‌ركه‌وتنی
به‌ده‌ستهێناوه، سوودی له پرۆسه‌یه‌كی تر وه‌رگرتووه كه به‌شێك له شاره‌زایانی
بواری ته‌ندروستی به داهێنانێكی نوێ بۆ به‌رهه‌مهێنانی ڤاكسین ناوی ده‌به‌ن.
ڤاكسینه‌كه‌ی مۆدێرنا پێكهاته‌یه‌كی بچوكه له
ترشه‌ڵۆكی دی ئێن ئه‌ی، به چه‌ندین قۆناغدا براوه‌و ڤاكسینی به‌رهه‌مهێنراوی لێ
ده‌رهێنراوه، ئه‌و ڤاكسینه پاش وه‌رگرتنی به دوو قۆناغ له‌شی وه‌رگر وا لێده‌كات
كه جۆرێك پرۆتین به‌رهه‌مبهێنێت كه هه‌مان پرۆتینه كه له ناو كرۆكی ڤایرۆسی كۆرۆنادا
بوونی هه‌یه، به به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و جۆره پرۆتینه‌ش؛ به‌رگری له‌شی وه‌رگره‌كه
وا لێده‌كات كه به‌رگری دژی ڤایرۆسه‌كه دروست بكات وه‌ك چۆن تووشبوویه‌كی راسته‌قینه
به ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌رگری دژی ڤایرۆسه‌كه دروست ده‌كات.
جیاوازییه‌كی تری ڤاكسنه‌كانی هه‌ردوو كۆمپانیا
ئه‌مریكییه‌كه بریتییه له جیاوازی بوون له هه‌ڵگرتن و مانه‌وه‌ی ڤاكسینه‌كان، ڤاكسینه‌كه‌ی
مودیرنا له پله‌ی گه‌رمی 2 بۆ 8 پله ئه‌توانرێت بۆ ماوه‌ی 30 رۆژ هه‌ڵبگیردرێت،
به‌ڵام بۆ مانه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی 6 مانگ پێویستی به هه‌ڵگرتنێتی له 20 پله‌ی ژێر
سفر.
به‌ڵام ڤاكسینه‌كه‌ی فایزر پێویستی به 70 پله
ژێر سفره بۆ مانه‌وه‌ی بۆ ئه‌و ماوه‌یه، هاوكات له پله‌ی گه‌رمی ئاسایی ـدا ته‌نها
بۆ ماوه‌ی 5 رۆژ ده‌مێنێته‌وه.
له عه‌ره‌بییه‌وه، ئه‌ركان دارا
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە